Emre Gürkan Abay
04 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2022
مۆسکۆ - AA
بەهۆی پێشێلکارییە کارگێڕییەکان، دادگایەکی رووسیا سێ ملیۆن روبل سزای پارەی بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک و چوار ملیۆن روبلیش سزای پارەی بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویچدا سەپاند.
دادگای تاگانسکی لە مۆسکۆی پایتەخت رووسیا دانیشتنێکی سەبارەت بەو داوا یاسایانە سازکرد کە لەلایەن دەزگای چاودێری تەکنەلۆجیای زانیاری و میدیای فیدراڵیی رووسیا (Roskomnadzor)ەوە لە دژی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تیک تۆک و تویچ تۆماری کردبوون.
بەهۆی پابەند نەبوونیان بە یاسا دادگا بڕیاری دا، تیک تۆک سێ ملیۆن روبل و تویچ چوار ملیۆن روبل سزایان بەسەردا بسەپێندرێت.
لە بڕیارەکەی دادگادا باس لەوە کراوە کە تیک تۆک ''بەها نا نەریتییەکان و پڕوپاگەندەی LGBT''ی بڵاوکردووەتەوە و تویچ-یش''زانیاری هەڵەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتی رووسیا لە ئۆکراینا'' بڵاوکردووەتەوە.