Muhammed Nuri Erdoğan
10 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، دوو تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بەردەوامە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، دوو تیرۆریستی پەکەکە دەستنیشان کران و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لەچالاکی خران و ڕاشیگەیاندووە، "بە پێداگرییەوە هەتا دوایین تیرۆریست لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبین".