Rewa Haci
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سووریاوە بڕیارەکەی ڕوون و ئاشکرایە و گوتی، "سەربازانمان لەوێ دەکشێنەوە. سەرۆک هاوکات، دەڵێت پێویستە بەرەنگاریمان دژی داعش بەردەوام بێت و پێویستە شتێک بکەین تاکو سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرجەستە بکەین. ئەمەی بە ڕوون و ئاشکرا باس کردووە".
پۆمپیۆ، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ئەمەریکان نیوس ماکس ئاماژەی بە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کرد.
پۆمپیۆ دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا لە سووریا دەکشێتەوە، لەبەرامبەر ئەگەری دواکەوتنی کشانەوەکەدا پۆمپیۆ گوتی، "سەرۆک لەبارەی سووریاوە داخراو نیە. سەربازەکانمان لەوێ دێنە دەر. سەرۆک هاوکات دەڵێت پێویستە بەرەنگاریمان دژی داعش بەردەوام بێت و دەبێت شتێک بکەین سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی بهێنێت. رووبەڕووبوونەوەی ئێران بەردەوام دەبێت. هەموو ئەمانە دەکەین. بەردەوام دەبین لە بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامانە. ئەمانە زۆر بە سادەیی کاتێک ئەنجامی دەدەین کە لە سووریا دەکشێینەوە. ناتوانم کاتێکی دیاریکراوتان بدەمێ. نامەوێت دوژمنەکانمان بە تەواوی بزانن کەی ئەوێ بەجێ دەهێڵین".
- لێدوانی شورەییانە دەربارەی تورکیا
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەدا کە راسپاردەکانی سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ زۆر ڕوونن و ئەوان هەوڵ دەدەن کە هاوتای ئەو راسپاردانەی ترەمپ کارەکە بکەن.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەو راسپاردانە کرد کە ترەمپ لەبارەی سووریاوە داوێتی و لەوبارەیەوە دەستەواژەیەکی شوورەییانەی بەکارهێنا.
پۆمپیۆ گوتی، "ئەمانە لەهەموو بەرەکاندا جێبەجێ دەکەین. نەک تەنیا کشانەوە، هەموو ئەو ئەندامانەی تر: گرنگی رێگریکردنی لەوەی تورکەکان کوردەکان نەکوژن، پاراستنی کەمە ئایینیەکانی سووریا؛ هەموو ئەمانە، بەشێکن لە ئەرکی ئەمریکا لەوێ".
لەبەرامبەر پرسیاری پێشکەشکارەکەدا ئایا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان هاوبەشێکی متمانە پێکراوە؟ پۆمپیۆ لە وەڵامدا گوتی، "زۆر شت هەیە کە دەبێت لەگەڵ تورکەکاندا کاریان لەسەر بکەین. هاوپەیمانی ناتۆن. پشتگیری تەواویان لە هەندێک شوێندا کردووە کە ئاسایشی ئەمریکییەکانی بەرجەستە کردووە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە پۆمپیۆ رایگەیاند هەندێک پرسیان هەیە لەگەڵ تورکیا کە بەنیگەرانییەوە لێی دەڕوانن و ئاشکرای کرد کە چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکدا بەردەوامی هەیە.
پۆمپیۆ ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتوو راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی جۆن بۆڵتۆن و نوێنەری تایبەتی سووریا جەیمس جیفری سەردانی تورکیا دەکەن و گوتی، "زۆرشت هەیە لە گەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان و ئیدارەی تورکیدا دەبێت کاری لەسەر بکەین بۆ ئەوەی ئەنجامی باشیان بۆ ئەمریکا هەبێت".