Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
ئیلهان ئۆمار كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵییه و له هه‌ڵبژاردنی به‌شێك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له بازنه‌ی مینیسۆتا توانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سوێندی به‌و قورئانه خوارد كه له ساڵی ١٩٩٥ كه وه‌ك په‌نابه‌ر رووی كردبووه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵی خۆی بردبووی و ئه‌و قورئانه‌یشی له باپیرییه‌وه بۆ مابۆوه.
ئۆمار له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی سوێندخواردنهكهیهوه وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیوویه‌تی: "وه‌ك منداڵێك له كۆنگره‌كانی حزبدا وه‌رگێڕانم بۆ باپیرم ده‌كرد و ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو حه‌زی چوونه ناو كایه‌ی سیاسییم لا دروست بكات. خۆزگه له‌و ساته مێژوویه‌دا لێره بووایه به‌ڵام چونكه سوێندم به‌و قورئانه خوارد كه له‌وه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه رۆحی لێره‌یه".