Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
03 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
مۆسکۆ – AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند کە هەموو لایەنەکانیان بانگهێشت کردوون بۆ ئەوە کۆبوونەوەیەی پلانیان بۆی داناوە کە بە ناوی کۆنگرەی گەلانی سووریا ئەنجامی بدەن و راشیگەیاند هێشتا وردەکارییەکان بەتەواوی رووننەبوونەتەوە.
دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ سکرتێری گشتیی رێکخراوی هەماهەنگی و ئاسایشی ئەورووپا، تۆماس گرەمینگەر لە مۆسکۆ، لاڤرۆڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا.
لاڤرۆڤ وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە لەبارەی کۆنگرەی دیالۆگی نەتەوەیی (کۆنگرەی گەلانی سووریا) ئاراستەی کران و رایگەیاند هێشتا زووە بۆ ئەوەی پێشبینی بکرێ لەمبارەیەوە.
لاڤرۆڤ بانگەشەی ئەوەی کرد کە بانگهێشتنامەیان بۆ هەموو لایەنە دانوستانکارەکانی سووریا ناردووە بەوانەی کە لە دەرەوەی وڵاتیشن.
لاڤرۆڤ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بە هەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەم دا.