Mazın Asad
03 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند بەھۆی بەردەوامی شەڕوپێکدادانەکانی شاری دێرلزوور لە سووریا، لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە تاکو ئێستا ٣٥٠ ھەزار کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبھێڵن.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی ھەماھەنگی ھاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ لە ئەنجامی ھێرشە ئاسمانییەکانی سەر ناوچەی مەیادین و دەوروبەری لە شاری دێرلزوور، زیاتر لە ٢٥ کەس گیانیان لەدەست دا کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت بوو و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەھۆی بەردەوامی شەڕوپێکدادانەکانی شاری دێرلزوور لە سووریا، لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە تاکو ئێستا ٣٥٠ ھەزار کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبھێڵن.
ھاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی لە بەرامبەر دۆخی ھاووڵاتیانی سڤیل لە شارەکە دەربڕی.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی بۆ گشت لایەنەکانی سووریا کراوەتەوە بۆ پاراستنی سڤیلەکان و رێگەدان بە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ شارەکە.