Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن سەبارەت بەو سزایانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێراندا دەیسەپێنێت رایگەیاند "دەمانەوێت لە توندترین ئاستدا فشار (لە ئێران) بکەین، بەڵام نامانەوێت دۆست و هاوپەیمانەکانمان زیانیان بەربکەوێت".
لە ناوەندی هزری هامڵتۆن سۆسایەتی کە ناوەندەکەی لە شاری واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە، جۆن بۆڵتن سەبارەت بەو سزایانەی وڵاتەکەی بەنیازە لە پێنجی تشرینی دووەمدا بەسەر ئێراندا بیسەپێنێت، روونکردنەوەی دا.
جۆن بۆڵتن جەختی لەوەکردەوە کە دەیانەوێت سزا بخەنە سەر هەناردەی ئێران و گوتی: "دەمانەوێت لە توندترین ئاستدا فشار (لە ئێران) بکەین، بەڵام نامانەوێت دۆست و هاوپەیمانەکانمان زیانیان بەربکەوێت".
تیشکی خستەسەر ئەوەش کە ئیدارەی ئەمریکا لەوە تێدەگات ژمارەیەک لە وڵاتان کە لە رووی جوگرافیاوە لە ئێران نزیکن "ناتوانن دەستبەجێ هاوردەیان لە ئێرانەوە بۆ سفر دابەزێنن".
جۆن بۆڵتن باسی لەوەشکرد کە تەنها باس و خواسی سزاکان لەئیستادا کاریگەرییان کردووەتە سەر ئابووریی ئێران.