Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیلارسن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ کۆنگریس كار ده‌كات له‌باره‌ی رێكخستنهوهیەکی یاسایی كه ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات وه‌ك لایه‌نی ئه‌و رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌ی کە له ساڵی 2015دا له‌گه‌ڵ ئێران پێیگه‌یشتن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس، تیله‌رسن باسی له‌وه كرد كه كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگریس كار ده‌كه‌ن بۆ گۆڕانكاریكردن له‌و یاسایه‌ی قه‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌مریكا كۆنترۆڵ ده‌كات له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی کە له‌گه‌ڵ ئێران كراوه.
رێكس تیله‌رسن ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه زووترین كات هه‌فته‌ی داهاتووه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكاری یاساییه‌ی پلانی بۆ دانراوه و گوتی: "سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) گوتی یان ئه‌وه چاك ده‌كه‌م، یانیش هه‌ڵیده‌وه‌شێنمه‌وه. له قۆناغێكداین كارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی چاككردن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن باسی له‌وه‌یش كرد كه پاش رێكخستنه‌وه یاساییه‌كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌كان كار له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها یەکێتیی ئەورووپایشی بەوە تۆمەتبار کرد کە وەک پێویست پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ئێرانی نەکردووە و گوتی: "لەبەرامبەر ئەوەی کە یەکێتیی ئەورووپا هەڵوێستێکی زۆر جددی نەبووە بۆ پشتگیری ئەو دەنگانەی داوای چاکسازی دەکەن، کەمێک بێهوا بووین".
رێکس تیلەرسن لە بارەی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور لەبارەی ئۆڵمپیادی زستانەی پیۆنگچانگ ٢٠١٨ش ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر ئیدارەی پیۆنگیانگ بیەوێت دەتوانێت لەگەڵ تاوتوێکردنی بابەتەکان بە چەکی ناوەکیشەوە سەرەداو بدات.
مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ستراتیجییەتی نوێی ئێرانی راگەیاند، لەبارەی رێککەوتننامەی ناوەکی سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما کە لە ساڵی ٢٠١٥ واژوو کرا، رایگەیاند: "سەرکردە ئێرانییەکان، دانوستانکاری زیرەکن. لە پێناو خۆیان (لەگەڵ ئەمریکییەکان) رێکەوتننامەیەکی سەرووئاساییان ئەنجام دا، بەڵام بۆ ئەمریکا رێککەوتننامەیەکی ترسناک بوو".
ترەمپ ئاماژەی بەوە دا بوو کە لە ئێستادا لە رێککەوتننامەکە ناکشێتەوە، راشیگەیاندبوو: "ئەگەر کۆنگرێس و هاوپەیمانانمان نەگەیشتنە چارەسەرێک، ئەوکاتە رێککەوتننامەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە. رێککەوتننامەکە لە ژێر وردبینیدایە و لە هەر کاتێکدا بەشداری ئێمە (لە رێککەوتننامەکە) وەک سەرۆک لە لایەن منەوە لەوانەیە هەڵبوەشێنرێتەوە".