Ramal Mahmood
15 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2016
لۆزان - AA
- لەشاری لۆزانی سویسرا بەر لە دەست پێ کردنی کۆبوونەوەی گشتیی نوێنەرانی رووسیا، ئەمریکا، تورکیا، سعوودیە، ئێران، عێراق و قەتەر و هەندێک وڵاتی ناوچەکە لەبارەی سووریا، دیدار و چاوپێکەوتنی دووقۆڵییان ئەنجام دا.
- کۆبوونەوەکان بەئامانجی باوەڕ پێ هێنانی لایەنەکانی سووریایە بۆ ئاگربەست، رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو و دەست پێ کردنەوەی چارەسەری سیاسیی.
- لە رەوشی کۆبوونەوەی دوولایەنە لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و رووسیا، دەبێتە هۆی کۆتایی هاتن بەو هەڵپەساردنە و دووبارە دەستکردنەوە بە دانوستانەکانیان لەبارەی رەوشی سووریا.
- ئێران یەکێکە لە وڵاتە بانگهێشتکراوەکانی کۆبوونەوەکە بەڵام تا ئەم دواییانەش پشتڕاستی نەکردبووەوە کە بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکات، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەدجەواد زەریف هاتووە بۆ هۆتێلی کۆبوونەوەکە.
لەشاری لۆزانی سویسرا بەرلە دەست پێ کردنی کۆبوونەوەی گشتیی نوێنەرانی رووسیا، ئەمریکا، تورکیا، سعوودیە، ئێران، عێراق و قەتەر و هەندێک وڵاتی ناوچەکە لەبارەی سووریا، دیدار و چاوپێکەوتنی دووقۆڵییان ئەنجام دا.
دوای نزیکەی یەک سەدە لە واژۆکردنی پەیمانی لۆزان لە هۆتێلی Beau-Rivage Palace کە نەخشەی سنوورەکانی تورکیای تێدا کێشرایەوە. کۆبوونەوەکان لە هەمان هۆتێل بەئامانجی باوەڕ پێ هێنانی لایەنەکانی سووریا بۆ راگرتنی ئاگربەست، رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوە بۆ چارەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا.
ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لە هۆتێلەکەدا بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان و رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ گیراونەتە بەر.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری و وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ هاتنە هۆتیلەکە. چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەی گشتی بە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان کاتژمێر ١٥:٠٠ بەکاتی سویسرا دەست پێ بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرەڕای بەشداری کردنی رووسیا، ئەمریکا، تورکیا، سعوودیە، ئێران و قەتەر، کێشەی بوونی هێزی تورکیا لە کەمپی باشیک-یش دەهێنریتە بەرباس. وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری-ش بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکە هاتووەتە ئۆتێلەکە.
ئێران یەکێکە لە وڵاتە بانگهێشتکراوەکانی کۆبوونەوەکە بەڵام تا ئەم دواییانەش پشتڕاستی نەکردبووەوە کە بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکات، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف-یش هاتووە بۆ هۆتێلی کۆبوونەوەکە.
سویسرا کە هەرگیز وەک بەشێک لە پشتێنەی ئەورووپا دەرنەکەوتووە و نەیویستووە ئەندام بێت لە یەکێتیی ئەورووپا، ئەندامی ناتۆش نییە، سەرەڕای میوانداریکردنی نووسینگەی جنێفی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنانەت لەساڵی ٢٠٠٢ کە ١٩٠ ئەندام بەشداریان کرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان سویسرا ئەندام نەبوو لەو رێکخراوەدا، بەهۆی ئەمانەوە سویسرا بە وڵاتێکی بێلایەن ناسراوە، کەچی هەر لە رێککەوتننامەی گەرووەکانی مۆنترۆ بۆ پەیماننامەی لۆزان، لە دانوستانی وزەی ئەتۆمی ئێرانەوە بۆ کۆبوونەوە و دیدارەکانی لە بارەی رەوشی سووریا هەوڵە دیپلۆماتییەکانی خستووەتە گەڕ و بەردەوامە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری رایگەیاندبوو کە لە کۆبوونەوەکەی لۆزاندا لەگەڵ زۆر لایەن کۆدەبنەوە بە هاوپەیمانە گرنگەکانیشەوە بۆ ئەوەی توندوتیژییەکان لە سووریا کەمتر ببنەوە و هاوکاری مرۆیی بگاتە ناوچە گەمارۆدراوەکان.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ هیوای خواستبوو ئەو کۆبوونەوەیە ببێتە هۆی دەرگاکردنەوە لەبەردەم گفتوگۆ لە نێوان ئەمریکا و رووسیا کە هەفتەی رابردوو بووە هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لێکەوتەوە لەبارەی سووریا.
ئیدارەی واشنتۆن لەمانگی ئەیلوولی رابردوودا بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەکان تاکلایەنە دانوستانە دووقۆڵییەکانی لەبارەی سووریاوە لەگەڵ رووسیا هەڵپەسارد. راشیگەیاندبوو کە کۆبوونەوەی لۆزان بە واتای ئەوە نایەت کە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی ئەمریکا و رووسیا لەبارەی سووریاوە دەست پێ دەکەنەوە.
لە رەوشی کۆبوونەوەی دوولایەنە لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و رووسیا، دەبێتە هۆی کۆتایی هاتن بەو هەڵپەساردنە و دووبارە دەستکردنەوە بە دانوستانەکانیان لەبارەی رەوشی سووریا.