Abdullah Shukur
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
لۆزان - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو: "لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەی گرووپی پشتیوانی نێودەوڵەتی سووریا نەبوو، ھیچ بڕیارێک دەرنەکرا. بۆچوونی جیاواز لە کۆبوونەوەکە ھەبوو. ئێمە وەک تورکیا بۆچوونی خۆمان بە روونی لەبارەی ئاگربەست لە سووریا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی خستەڕوو".
-پێشنیارێکمان پێشکەش کرد لەمەڕ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ شاری حەلەب. داوامان کرد کاروانێکی ھاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتی پێکبھێنرێت. بەم شێوەیەش ئەمە دەبێتە سیمبۆڵێک و ھێرشیش ناکرێتە سەر کاروانەکە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەی شاری لۆزان تایبەت بە سووریا پێشنیاری پێکھێنانی کاروانێکی ھاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتی بەمەبەستی گەیاندنیان بۆ شاری حەلەب کردووە. گوتیشی: "ئەمە دەبێتە سیمبۆڵێک و ھاوکات ھێرشیش ناکرێتە سەر ئەم کاروانە.
چاوشئۆغڵو لە دوای کۆبوونەوەکەی شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا لەبارەی سووریاوە، لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا و رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسەکانی ئاگربەست لە شاری حەلەب و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی کردووە.
چاوشئۆغڵو گوتیشی: "لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەی گرووپی پشتیوانی نێودەوڵەتی سووریا نەبوو، ھیچ بڕیارێک دەرنەکرا. بۆچوونی جیاواز لە کۆبوونەوەکە ھەبوو. ئێمە وەک تورکیا بۆچوونی خۆمان بە روونی لەبارەی ئاگربەست لە سووریا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی خستەڕوو".
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە ئەوان وەک تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری پێکھێنانی کاروانێکی ھاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتی بەمەبەستی گەیاندنیان بۆ شاری حەلەب کردووە. لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: " پێشنیارێکمان پێشکەش کرد لەمەڕ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ شاری حەلەب. داوامان کرد کە کاروانێکی ھاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتی پێکبھێنرێت. بەم شێوەیەش ئەمە دەبێتە سیمبۆلێک و ھێرشیش ناکرێتە سەر کاروانەکە".
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک پێویستە بە زووترین کات دانوستانی سیاسی دەست پێبکات. گوتیشی :"پێویستە رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەسەر یەک مێز کۆببنەوە و بۆچوونی خۆیان لەبارەی داھاتووی سووریا بخەنەڕوو".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی پێویستە شەڕ و پێکدادانەکان رابگیرێن. لەمبارەوە گوتیشی: "دەبێ بە زووترین کات تیرۆریستانی بەرەی نووسرە لە شاری حەلەب جیا ببنەوە. ھاوکات لە دوای ئەمەش ئاگربەست رابگەیەنرێت".