Sangar Hamad Azeez
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
لووتکەی وڵاتانی G20 کە لەلایەن کۆماری چینی میللیەوە میوانداری کراوە، بە پێشوازی کردنی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، شی جین پینگ لە میوانەکان و وێنەگرتن لەگەڵیاندا دەستی بە کارەکانی کرد.
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی لووتکەی وڵاتانی G20 کە لە شاری هانگژۆی کۆماری چینی میللی بەڕێوەدەچێت، سەرۆک وڵات و حکوومەتەکان و ژمارەیەک لە نوێنەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گەیشتە ناوەندی کۆنگرەکە.
سەرکۆماری چینی میللی، شی جین پینگ و شاندی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لەبەردەم ناوەندی کۆنگرەکەدا وەستان و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای وڵاتانی ئەندام لە G20دا پێشوازیان لە بەشداربووان کرد.
دوا بەدوای رێوڕەسمی پێشوازیکردن هەریەک لە سەرکۆماری چینی میللی شی جین پینگ، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن شێنزۆ ئابێ و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن وێنەیەکی یادگارییان گرت.
دواتر شی جین پینگ گوتاری کردنەوەی کارەکانی لووتکەی G20 لەژێر دورشمی (یەک رێگا بۆ گەشەسەندن و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان) پێشکەش کرد.