Mahmut Geldi
14 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2021
به‌یروت – AA
له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ته‌قه له لایه‌نگرای حزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل-ی شیعه مه‌زهه‌ب كرا.
له ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا، کەسێک كوژراوە و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون.
لایه‌نگرانی حزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل به‌مه‌به‌ستی داواكردنی لادانی دادوه‌ر تارق بیتار كه لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی رابردووی به‌نده‌ری به‌یروت ده‌كات و هێنانی دادوه‌رێكی دیكه بۆ جێگای ئه‌و به‌ره‌و كۆشكی دادورەریی به‌یروت رێ‌یان پێوا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه له ناوچه‌كه به ده‌ست گه‌یشتوون له میانی رێپێوانهكهدا له كاتێكدا خۆپیشانده‌ران گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی ئه‌ل تهییونا له سه‌ربانی ژماره‌یه‌ك باڵهخانهوه ته‌قه‌یان لێ كراوه.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامدا، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه.
ماوه ماوه ته‌قه‌كردنه‌كه به‌رده‌وامه.
له كاتێكدا گرژی و ترس بڵاوبووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.