له سویسرا ده‌نگده‌ران چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان
- له سویسرا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی ٢٤٦ په‌رله‌مانتار و سیناتۆر.
Geneve
جنێڤ - AA
له سویسرا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی ٢٤٦ په‌رله‌مانتار و سیناتۆر.
پرۆسەی ده‌نگدان كاتژمێر ٠٧:٠٠ به كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر ١٢:٠٠ كۆتایی دێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌ی به‌شداریکردن بگاته سه‌رووی له‌سه‌دا ٥٠.
زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران له سویسرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بێ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له رێگه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه به نامه ده‌نگ بده‌ن.
له سویسرا كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، پرۆسەی ده‌نگدان به نامه له ٢٥ی ئه‌یلوولدا ده‌ستیپێكردووه.
له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردندا گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، بیمه‌ی ته‌ندروستی ناچاری و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و به‌ڵێنانه بوون كه پێشینه‌یان پێدرا.
به‌پێی دوایین راپرسی ده‌زگای په‌خشی سویسرا (SBC)، پارتی گه‌لی سویسرا (SVP) كه به دژایه‌تیکردنی كۆچبه‌ران ناسراوه و رۆڵی هه‌بوو له قه‌ده‌غه‌كردنی مناره‌كاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٥ له‌سه‌دا ٢،١ی ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ستداوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٢٧،٣ ده‌نگه‌كان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
راپرسییه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه پارتی سه‌وزی سویسرا به زیادكردنی ٣،٦ خاڵ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ١٠،٧ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت و پارتی سه‌وزی لیبراڵ به زیادكردنی ٢،٧ خاڵ له‌سه‌دا ٧،٣ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پارته‌کانی سه‌وز و لیبراڵه‌كان تێكڕا به زیادكردنی ٦،٣ خاڵ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ١٨ به‌ده‌ستبهێنن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێن بۆ ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل كه ٢٠٠ كورسی هه‌یه له‌گه‌ڵ ٤٦ كورسی سیناتۆره‌كان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش كاتژمێر ١٩:٣٠ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته راده‌گه‌یه‌ندرێت.
سویسرا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌شت ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌سه، به هۆی پێكهاته‌ی سیاسیی و سیستمی هه‌ڵبژاردن تیایدا ماوه‌ی زیاتر له ٥٠ ساڵه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. حكوومه‌تی فیدراڵی كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت له حه‌وت وه‌زاره‌ت پێكدێت.
سه‌رۆكه‌كانی كۆنفیدراسیۆنی سویسرا كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له‌نێو كابینه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی هه‌ڵده‌بژێردرێت ساڵێك كار ده‌كه‌ن.
كۆنفیدراسیۆنه‌كه كه بناغه‌ی سویسرا پێكده‌هێنێت ناوه فه‌رمیه‌كه‌ی كۆنفیدراسیۆنی سویسرایه و له كۆتایی سه‌ده‌ی ١٣هه‌میندا دامه‌زرا و له ساڵی ١٤٩٩ه‌وه سه‌ربه‌خۆیه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن