Adham Kako,Muhammed Shekh Yusuf,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووە کە به‌هۆی هێرشی سێ مانگی رابردووی رووسه‌كان و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ریكخراوی تیرۆریستیی داعش له شاره‌كانی ره‌ققه و دێرازۆر، نزیكه‌ی 370 هه‌زار هاوولاتی مه‌ده‌نی به‌ناچاری كۆچیان كردووه.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا، راپۆرتێكی له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ده‌ست ئه‌وه هێرشه ئاسمانیانه بڵاوكرده‌وه كه له مانگی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا كراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ره‌ققه و دێرازۆری سووریا.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه پاش ئه‌و هێرشانه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ره‌ققه، نزیكه‌ی 120 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناچاربوون كۆچ بكه‌ن، له‌وانه‌یش به‌شێكیان كۆچیان كردووه بۆ ئه‌وبه‌ری رووباری فورات، ده‌یان هه‌زارانی دیكه‌یان روویان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده كردووه له كارامه و عه‌ین عیسای له ریفی خۆرهه‌ڵات و باكووری ره‌ققه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌دان هێرشه‌ی له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژیمه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی ژیر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ره‌ققه، 48 هاوولاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 19یان منداڵ و، هه‌شتیان ژن بوون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ی به‌ناچاری روو له كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده ده‌كه‌ن ره‌وشیان خراپه و، هاتووه "نرخی به‌رهه‌مه خۆراكیه سه‌ره‌كیه‌كان له كه‌مپه‌كاندا زۆر گرانه. خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی زۆر خراپه. ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه به‌بێ كه‌فیلی كورد ریكه به ده‌رچوونی كۆچكه‌ران نادات. یان به‌رامبه‌ر 150 هه‌زار بۆ 200 هه‌زار لیره‌ی سووری ریگه به ده‌رچوونیان ده‌دات".
به‌هۆی په‌لاماره‌كانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی دێرازۆر كه لەژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدایە له‌سه‌ر سنووری عێراق، كۆچی خه‌ڵكی سڤیل به‌رده‌وامه.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا وهبیریهێناوهتهوه، له ناوەڕاستی مانگی ئابه‌وه، رووسیا و سوپای رژێمی سووریا ئه‌و ناوچانه‌ی دێرازۆر بۆردومان ده‌كه‌ن كه لەژێر دەستی داعشدایە و به‌و هۆیه‌وه، 250 هه‌زار كه‌سی سڤیل شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
به‌وپێیه له ره‌ققه و دێرازۆره‌وه 370 هه‌زار كه‌سی سڤیل به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه كۆچیان كردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له‌و هیرشانه‌دا لانی كه‌م 362 كه‌سی سڤیل كه 74یان منداڵ و 64یان ژن بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ویش داوه، له هێرشه‌كانی رژێم و رووسیادا 27 جار نشینگه سڤیله‌كان كراونه‌ته ئامانج و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناچاربوون كۆچ بكه‌ن، له‌ئێستادا بێ ماڵ وحاڵن و یارمه‌تیی مرۆییان به‌ده‌ست ناگات، بێبه‌شن له خزمه‌تگوزاریی پزیشكی و له‌ژێر مه‌ترسیدان.
تۆڕه‌كه جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، كاتیك هێزه‌كانی سوپای رژێم رۆژئاوای دێرازۆریان كۆنترۆڵكردووه، رێگه‌یان به خه‌ڵكی سڤیلی شارەکە نه‌داوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ وحاڵیان.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە: "لەو ناوچانەی هێزەکانی رژێم و پشتیوانانیان دەستیان بەسەرداگرتووە سەروەت و سامانی ژمارەیەک خێزانیان تاڵان کردووە و لە بازاڕەکان دەیانفرۆشنەوە".
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا داوای کردووە چیتر لە هێرشەکان هاووڵاتییانی سڤیل نەکرێنە ئامانج. داواشی لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ کردووە بە پەلە ئاو و خۆراک بگەیەننە لێقەوماوان.
لەو راپۆرتەی تۆڕەکە لە ١ی تشرینی یەکەم بڵاوی کردەوە ئاماژەی بەوە دابوو لە ئاکامی دەستوەردانی سەربازی رووسیا کە ماوەی دوو ساڵە لە سووریایە زیاتر لە پێنج هەزار و ٢٣٣ هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
راپۆرتەکە تیشکیشی خستبووە سەر ئەوەی بەهۆی کردنە ئامانجی ناوچەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن رووسیا هاووڵاتییانی سڤیل لە ترسی ژیانی خۆیان، بە لێشاو رێگای کۆچیان گرتووەتە بەر و لە حەلەب، حومس، ئیدلب، لازقییە، رەققە و دێرازۆر نزیکەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.