Sayed Khodaberdi Sadat
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
كابول - AA
لە ئاکامی هێرشێک بۆسه‌ر گردبوونەوەیەکی جەماوەری هەڵبژاردنەکان تایبەت بە سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غانی ٢٤ كه‌س كوژران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، نه‌سره‌ت ره‌حیمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ئه‌و بۆمبه‌ی کە له‌نێو مۆتۆرسكیلێكدا جێگیری كردبوو له نزیك ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه ته‌قاندووه‌ته‌وه كه بۆ گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ناوچه‌ی جه‌نگه‌ڵ باغ سەربە پارێزگای په‌روان كۆببوونه‌وه.
سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای په‌روان، قاسم سه‌نگین باسی له‌وه كرد كه له‌و په‌لاماره‌دا، ٢٤ كه‌س کوژراون و ٣١ی دیكه‌ش برینداربوون.
قاسم سه‌نگین باسی له‌وه‌یش كرد كه برینی ژمارەیەک له برینداران سه‌خته و نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان.
گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له میانی په‌لاماره‌كه‌دا، سهركۆمار له گۆڕه‌پانی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه بووه و بێ هیچ زیانێك رزگاری بووه.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه رانەگەیاندووە.
وا بڕیارە ٢٨ی ئەیلوول هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌فغانستان ئه‌نجام بدرێت.