Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی رایگەیاند كه ئه‌مریكا نه‌یتوانی بگات به ئامانجه‌كانی له‌وه‌ی له ئێران "پشێوی ناوخۆ بنێته‌وه" و "فرۆشتنی نه‌وت بگه‌یه‌نێته ئاستی سفر".
ئاژانسی هه‌واڵیی په‌رله‌مانی ئێران (ICANA) بڵاویکردەوە، عەلی لاریجانی له میانی پێشوازیكردن له پارێزگاره‌كانی كرماشان، هه‌مه‌دان، لۆڕستان، ئیلیام و خوزستان گوتارێكی پێشكه‌شكردووه و تیایدا ئه‌مریكای كردووه‌ته ئامانج.
له گوتاره‌كه‌یدا عەلی لاریجانی رایگه‌یاند "ئه‌مریكا خوازیاربوو گوشارێكی توند له ئێران بكات و له ئه‌نجامدا راپه‌رین له ناوخۆدا سه‌رهه‌ڵبدات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه بگات به‌وه. راسته گوشاریان كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی هوتافهكانیان به "سفركردنی هه‌نارده‌کردنی" نه‌وتیشه‌وه به‌جێ بگه‌یه‌نن".