Ekip
18 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
بەرلین - AA
کەناڵی نێودەوڵەتیی Deutsche Welle (DW)ی ئەڵمانی، بە بیانووی بەرپرسیارێتی تایبەتی ئەڵمانیا بەھۆی کۆمەڵکوژییەوە لە بەرامبەر دەوڵەتی جوولەکە، ھەواڵە رەخنەگرانەکانی لە دژی ئیسرائیل سنووردارکرد.
دەستەی بەڕێوەبردنی DW، لەو رێنماییە نوێیەی کە لە دوای رووداوەکانی ناوچەکە بۆ كارمەندەكانی ناردووە، بە پەیامنێر و ئیدیتۆرەکانیان راگەیاندووە کە ناوھێنانی ئیسرائیل وەکو رژێمی جیاکەرەوەی نەژادی (سیاسەتی رەگەزپەرستی) و ھەواڵ لەسەر تاوانەکانی دژ بە فەڵەستینییەکان قەدەغەکراوە.
لەو بەڵگەیەی کە لە دوو لاپەڕە پێکھاتووە و بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دزەیکردووە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە میراتی کۆمەڵکوژی و بەرپرسیارێتی تایبەتی ئەڵمانیا لە بەرامبەر ئیسرائیل، ھێشتا وەکو سهنگی مەحەک بەردەوامە لە دەستوور و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە.
لەو رێنماییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە رێگەی سەرچاوەکانی لە ناوەوەی DW پشتڕاستیکردەوە، ھاتووە، "وەکو DW، بە ھیچ شێوەیەک لێپرسینەوە لە مافی بە دەوڵەتبوونی ئیسرائیل ناکەین و رێگە بەو کەسانە نادەین کە لە ھەواڵەکانماندا ئامادەدەبن ئەمە بکەن".
رێنماییەکان کە جەخت لەوە دەکاتەوه کە نابێت بەھیچ شێوەیەک ناوی ئیسرائیل وەک رژێمی جیاکەرەوەی نەژادی بھێندرێت و باس لە داگیرکردن و داگیرکردنەکان ناکرێت.
لە رێنمایەکاندا ھاتووە: "رێز لە رادەربڕین و ئازادی رادەربڕین و مافی کەسەکان بۆ رەخنەگرتن لە ھەرلایەنێک لە لایەنەکان دەگرین. لەگەڵ ئەمەشدا رەخنەکانی دژبە ئیسرائیل، دەبێتە لەکەدارکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل و خەڵکى جوولەکە و کولتوورەکەیان و کاتێک ھەوڵدەدرێت بێ بایەخ و نا شەرعی بکرێن ئەوە بۆ دژایەتیکردنی يەهوودييەت دەگۆڕدرێت".