Sarp Özer
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
رۆما – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی سه‌ربازی توركیا و یۆنان بۆ پێكهێنانی میكانیزمی جیاكردنه‌وه، له باره‌گای ناتۆ (له بڕۆكسڵ) ئه‌نجام درا".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوهرینی و پێشهاته‌كانی ئه‌م دوایيیه وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه.
خولوسی ئاكار تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كه ئێجگار گرنگ و سوودبه‌خش بووه له‌گه‌ڵ هاوتا ئیتاڵییه‌كه‌ی.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی سه‌ربازی توركیا و یۆنان بۆ پێكهێنانی میكانیزمی جیاكردنه‌وه، له باره‌گای ناتۆ له بڕۆكسڵ ئه‌نجام دراوه گوتی: "(له کۆبوونەوەی شاندە سەربازییەکان) لەگەڵ ئەوەین میکانیزمەکانی دیالۆگ رێوشوێنە پێویستەکان دیاریبکەن کە دەگیرێنەبەر بۆ بەرگرتن لە رووداوەکان''.
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئهرمینیایشهوه گوتی: ''هەتا داگیرکاری تەواو نەبێت، تیرۆریستان و سەربازانی بەکرێگیراو لەوێ نەکشێنەوە، چاوەڕوان مەبن برایانی ئازەربایجانیمان بوەستن''.