Mahmut Geldi
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
به‌یروت - AA
بەهۆكارێك كه هێشتا دیار نییه، ئاگرێکی گەورە لە دامەزراوە نەوتییەکانی زەهرانی باشووری لوبنان کەوتەوە.
ئاگره‌كه له كۆگایه‌كی دامەزراوە نەوتییەکانی زەهرانی كه‌وتووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته کەناردەریا نێوان پارێزگاکانی سەیدا و سووڕ باشووری ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كوژاندنهوهین.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاوی كرده‌وه كه ئاگرەکە لە كۆگایه‌كی پڕ بەنزین کەوتووه‌تەوە و تا ئێستا زیانی گیانی نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هێزە ئەمنییەکان رێگه به كه‌س ناده‌ن له ناوچه‌كه نزیك ببنه‌وه له‌به‌ر ئەگەری تەقینەوە و ئاراسته‌كانی هاتوچۆکردن لە ناوچه‌كه‌ش گۆڕدراون.