Dmitri Chirciu
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2021
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسکۆڤ رایگه‌یاند كه تۆمه‌تباركردنی رووسیا به هه‌بوونی چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، بێبنه‌مایه و دووره له راستییه‌وه.
پێسكۆڤ له مۆسكۆی پایته‌خت له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی رووسیا به هه‌بوونی چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، رایگه‌یاند: "تۆمه‌تباركردنی رووسیا به‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی هه‌یه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه بێبنه‌مایه و دووره له راستییه‌وه".
گوته‌بێژی كرملین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه رووسیا كۆگاكانی چه‌كی كیمیایی له‌ناوبردوون و گوتی: "له میانی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتننامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، رووسیا ته‌واوی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كۆتایی پێهێناون كه له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیاییهوهن".