Mustafa Melih Ahıshalı,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی كاردانه‌وه‌ی دژبە حكوومه‌تی ئه‌مریكا نیشاندا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، ئێران تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مووشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ندی ئه‌نجامداوه و قه‌ده‌غه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بەهرام قاسمی رایگه‌یاندووه كه چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی به‌رگرییه و به‌گوێره‌ی پێویستیی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامدراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی راشیگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی نییه به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران و تاقیكردنه‌وه‌كانی قهدهغهكردبێت، به‌ڵكو ئه‌مریكا تاك لایه‌نه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌رچووه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشێلكردووه.