Zana Natık Kerem
20 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر – AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند کە وڵاتەکەی پابەندە بە پاڵپشیکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراق.
ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی دووەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشیی کە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئوردن دەستی پێ کرد رایگەیاند کە وڵاتانی بەشداربووی کۆنگرەکە، هەوڵدەدەن ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا بەرقەراربکەن و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە هەمووان پابەندن بە دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ عێراقدا.
گوتیشی: "ئەگەر بمانەوێت ئاسایش لە عێراق بەرقەرار بێت، ئەوا پێویستە سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ دراوسێیەکانی چارەسەر بکەین".
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن راشیگەیاند کە وڵاتەکەی پابەندە بە پاڵپشیکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراق.
ئاماژەی بەوەیشدا کە ئەم ناوچەیە، ئەجێندایەکی هەیە کە وای کردووە بەشداری بکات لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا.