Safiye Karabacak
15 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2021
سه‌نعا – AA
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكهوانیی بۆمبڕێژكراوی حووسییه‌كانی سه‌ربه ئێران كه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌بها له باشووری رۆژئاوای سعوودیه ره‌وانه كرابوو، تێكشكێندراوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی سعوودیه راگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه بۆمبڕێژكراویان تێكشكاندووه كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌بها باشووری رۆژئاوای سعوودیه ره‌وانه كرابوو.
جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی كراوه‌ته‌وه بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له هێڕهشهكان.
تا ئێستا حووسییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.