Emre Karaca,Muhammet Ali Kemal
13 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا، به بڕی پێنج ملیار دۆلار سزای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكی دا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا له ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه پارساڵ ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی به‌كارهێنانی زانیاریی كه‌سیی به‌بێ مۆڵه‌ت و به نایاسایی، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی به پێنج ملیار دۆلار سزادا.
سزاكه به دوو ده‌نگ به‌رامبه‌ر به سێ ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه یه‌كلایی ببێته‌وه، پێویستی به په‌سه‌ندكردنه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه و ناشزانرێت لێپێچینه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت.
هیچ راگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن فهیسبووكهوه له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه بهوهشدهكرێت ئه‌م سزایه گه‌وره‌ترین سزایه به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی بواری تهكنهلۆژییدا سه‌پێنرابێت و زۆر له‌و سزایه زیاتره كه له ساڵی ٢٠١٢دا به‌سه‌ر كۆمپانیای گوگڵدا سه‌پێنرا كه بڕه‌كه‌ی ٢٢ ملیۆن دۆلار بوو.
فه‌یسبووك ساڵی پار ٥٦ ملیار دۆلار قازانجی كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵیش داهاتی بگاته نزیكه‌ی ٦٩ ملیار دۆلار.