Bahattin Gönültaş
30 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2022
بەرلین - AA
حکوومەتی ئەمریکا بە بڕی سێ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، ١٠٥ ملیۆن ژەمی ڤاکسینی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فایزەر-بایۆنتێک کڕی.
له راگهیهندراوێکدا كه له لایهن فایزەر-بایۆنتێک بڵاوكراوهتهوه، هاتووە كه رێككهوتنێك لهگهڵ حكوومهتی ئهمریكا واژوو كراوه بۆ دابینكردنی ١٠٥ ملیۆن ژەم له ڤاكسین.
رێککەوتنەکە بریتییە لە دابینکردنی ڤاکسینە پێشخراوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە بەرامبەر جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کاردانەوەی بەرگرییان لە ڤاکسینە ئۆرجیناڵەکان بەرزترە.
لەم نێوەندەدا جێگەی سەرنج بوو کە نرخی هەر ژەمێکی ڤاکسینی نوێکراوە لە گرێبەستە نوێیەکەدا زیاتر لە ٣٠ دۆلار بووە، لە کاتێکدا نرخی هەر ژەمێک لە یەکەم گرێبەستی حکوومەتی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ دابینکردنی ڤاکسین ١٩ دۆلار و ٥٠ سەنت بووە.
هەروەها کۆمپانیای فایزەر-بایۆنتێک رایانگەیاند کە حکوومەتی ئەمریکا بژاردەی کڕینی تا ١٩٥ ملیۆن ژەمی زیادەی ڤاکسینەکەی هەیە کە قسەی لەسەر دەکرێت. بەم شێوەیە بەپێی دوایین رێککەوتن، حکوومەتی ئەمریکا گەرەنتی وەرگرتنی کۆی گشتی ٣٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسینی کردووە.