جيهان, کۆڤید- ١٩

ڤلادیمیر پوتین: ''وەزارەتی تەندروستیی رووسیا یەکەم ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمار کرد''

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی یەکەم ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی لە جیھاندا، تۆمار کرد.

Elena Teslova  | 11.08.2020 - نوێکردنەوە : 11.08.2020
ڤلادیمیر پوتین: ''وەزارەتی تەندروستیی رووسیا یەکەم ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمار کرد''

Moskova

مۆسکۆ - AA

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی یەکەم ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە جیھاندا تۆمار کرد.

سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی وڵاتەکەی لە شاری مۆسکۆی پایتەخت رایگەیاند کە ئەم ڤاکسینە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانیی "Gamaleya" دروست کراوە و بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی رووسیا تۆمار کراوە.

پوتین راشیگەیاند کە تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکە سەرکەتوو بووە و ئەنجامی ئەرێنی ھەبوو لەسەر ھەموو خۆبەخشەکان و بووەتە ھۆی دروستکردنی بەرگریی لەش لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانیی "Gamaleya"، ئەلێکساندەر گینتزبێرک رایگەیاند کە ئەم ڤاکسینە پێکھاتووە لە adenovirus و تەنۆچکەی مردووی (COVID-19) کە توانای گەشەکردنی لەنێو لەشی مرۆڤدا نییە، ئەمەیش بە مانای سەلامەتی دێت.

ناوبراو راشیگەیاند کە ڤاکسینەکە رەنگە ببێتە ھۆی کاردانەوەی بەرگریی لەش و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە میانی ناساندنی لەش لەلایەن ئەم تەنە نەناسراوەوە.

لەگەڵ سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرنای نوێ لە شاری وھان رۆژهەڵاتی چین لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەلانیکەم لە ١٨٨ وڵات و ناوچە بڵاوبووەوە.

بەپێی ئەو داتایانەی کە لەلایەن زانکۆی جۆنز ھۆپکینس بڵاوکراوەتەوە، ئەمریکا زۆرترین رێژەی تووشبوونی بەم ڤایرۆسە تیادا تۆمارکراوە کە تا ئێستا، پێنج ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، دوای ئەمریکایش، بەڕازیل بە سێ ملیۆن و ھیندستان بە دوو ملیۆن و ٢٧٠ ھەزار تووشبوو لە دوای یەکتر دێن.

لە رووسیایش تاکو ئێستا، ٨٩١ ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە، تۆمارکراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın