Ankara
ئەنقەرە- AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا مژدەیەکی نوێی لە بارەی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.
فەخرەددین کۆجا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ڤاکسینەکە بەسەرکەوتوویی هەموو قۆناغەکانی بڕیوە و نووسیویەتی ''تەتانۆس-دیفتەری یەکەم ڤاکسینی ناوخۆییە لە ستاندارتی نێودەوڵەتییدا کە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان''.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا هەروەها نووسیویەتی ''ئەو قۆناغەی لە چوارچێوەی سیاسەتی بە ناوخۆییکردن دەستمان پێکردووە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ناوخۆیی، بە مزگێنی نوێوە بەردەوام دەبێت''.