ئیستەنبۆڵ
لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەبە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی و بەرنامەی بەربانگ بۆ ھاوکاری گەلی سوریا گەیشتبووە تورکیا، سکرتێری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان عەلی قەرەداغی باسی لە رەوش و داوای غەززە کرد.
عەلی قەرەداغی ئاماژەی بە "داوای غەرەو قودس و مزگەوتی ئەقسا" کرد و بە پێشەنگی "داواکانی رزگارکردنی ئومەتی ئیسلامی" لەقەڵەم دا.
قەرەداغی گوتی: "وەکو یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان رایدەگەیەنین کە ئەرکی ھەموو موسڵمانێکە و پێویستە ھاوکاری غەززە کە لە لایەن ئیسرائیلەوە زوڵمی لێدەکرێ بکات، کشانەوە لەو ئەرکە رێپێدراو نییە."
ئەم ھەینیە بە رۆژی غەززە رابگەیەنرێ
قەرەداغی لە گوتەکانیدا بانگەوازی بۆ وڵاتانی موسڵمان کرد کە لەگەڵ بەرخودانی گەلی فەلەستین بن، بۆ وەستاندنی ھێرشی ھێرەکانی ئیسرائیل ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بدەن و گوتی: "وەکو یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیھان، بانگەواز بۆ ھەموو فەردێکی موسڵمانان و ئیمام و بزوتنەوە ئیسلامیەکان و رێکخراوەکان و پیاوانی دەوڵەت دەکەین، رۆژی ھەینی بە رۆژی غەززە رابگەیەنن، ئەو رۆژە ھەموو پێکەوە ئەوەی لە توانایاندایە ھاوکاری غەززە بکەن وکۆمەک کۆبکرێتەوە و نزا بکەن."
عەلی قەرەداغی سەبارەت بە خەبات و بەرخودانەکانی غەززە گوتی: "بزوتنەوەی بەرخودانی غەززە و بەرەی ئیسلامی و حەماس سنگی ھەموو مانی ئاوساندووە و رێگەی بە ئامانجەکانی ئیسرائیل نەداوە زۆرداری خۆیان بسەپێنن بۆیە دەبێ ئێمەش هاوکاریان بین و نزایان بۆ بکەین."