Muhammet Nazım Taşcı
31 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2024
ئیسلام ئاباد - AA
دادگای پاکستان لە دۆسیەی گەندەڵییدا کە سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکە، عیمران خان و هاوسەرەکەی بوشرا بیبی دادگایی کرد بەوەی کاتێک سەرۆکوەزیران بووە وردەکاری لەبارەی ئەو دیاریانەی وەریگرتووە نەخستووەتەڕوو و فرۆشتوونی، سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندن.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای نیشتمانیی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، دادگا هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان عیمران خان و هاوسەرەکەی بوشرا بیبی لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دادگایی کردووە و سزای بەسەردا سەپاندوون.
لە کاتێکدا دادگا خان و بیبی بە ١٤ ساڵ زیندانی سزادا، هاوکات پێش هەڵبژاردنە گشتییەکانی هەشتی شوبات کە نزیکبووەتەوە، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ قەدەغەی سیاسەت کردنی خستە سەر خان.
هەروەها عیمران خان و وەزیری پێشووی دەرەوەی پاکستان، شا مەحموود قوڕەیشی لەسەر دۆسیەی "ئاشکرا کردنی نهێنییەکانی دەوڵەت"یش دادگایی کران و یەکی بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا دران.