Sarmand Hameed
18 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، کۆچی دوایی عومرەکارێکی کوردی لە سعوودیە راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە عومرەکارێکی کورد بەناوی حاجی ئەحمەد عیسا سپینداری، لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
بهڕێوهبهرایهتی گشتیی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە كردووە و نزای لێخۆشبوونی لە خوا و سەبووریی بۆ کەسوکارەکەی کردووە.