Mehmet Nuri Uçar
26 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2023
ریاز - AA
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە رایگەیاند کە لە پێناو رەخساندنی دەرفەتی پەرستش بۆ کەسانی زیاتر لە مانگی رەمەزاندا، دەتوانرێت تەنیا یەک جار عومرە بکرێت.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هەموو کەس مافی ئەنجامدانی یەک عومرەی هەیە لە مانگی رەمەزاندا. رێگە نادرێت دووبارە بکرێتەوە".
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەم رێکارە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکانی دیکە بە ئارامیی و ئاسوودەیی پەرستشەکانیان ئەنجام بدەن، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ناتوانرێت وادەی ئەنجامدانی عومرە بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی "Nusuk" کە سعوودیە دروستی کردووە بۆ ئاسانکاری کاروبارەکانی حەج و عومرە، پێش وادە هەڵبوەشێندرێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسانەی ناتوانن لەو ماوەیەی دیاریکراوە عومرەکەیان ئەنجام بدەن، ئەوا لە ئەپڵیکەیشنەکەدا ناو بە ناو وادەکەیان نوێ دەکرێتەوە، ئەگەریش حجز نەکرابێت، دواتر دەتوانێت پەیوەندی بکرێتەوە.
سعوودیە ئەپڵیکەیشنێکی بە ناوی "Nusuk" بۆ ئەو کەسانە دروستکردووە کە حەج و عومرە دەکەن و تیایدا بە چەند زمانێک خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت.