شیکاریی - ئایا قۆناغێکی نوێ لەنێوان یەکێتیی ئەورووپا و رووسیا دێتە ئاراوە؟
لە میانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و یەکێتیی ئەورووپا، مۆسکۆ لە بەرامبەر داواکارییەکانی بڕۆکسل کۆمەڵێک داواکاری هەیە و رێگە نادات جۆرجیا و ئۆکراینا بچنە ژێر چەتری ناتۆ یان ئەورووپا.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئاداری رابردوودا لە رێگەی ئۆنلاینەوە لووتکەیەکیان ئەنجامدا و تیادا لەسەر زۆر بابەت نەگەیشتنە ئەنجام، داهاتووی پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیا لە ریزبەندی یەکەم ئەو بابەتانە بوون کە لەبارەیەوە نەگەیشتنە ئەنجام. لە لووتکەکەدا چەند بابەتێک هێڵرانەوە بۆ لووتکەی داهاتوو کە ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، بەڵام پێش لووتکەکە سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارل میشێل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا و داواکاری پێشکەش کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیادا کە لە راستییدا ئەوە لەنێوان لایەنەکاندا ئەگەری مەرجی دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دێنێتە ئاراوە.
- مەرجەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان
دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، جوگرافیای خۆرهەڵاتی ئەورووپا بووە شانۆی رووبەڕووی هێز لەنێوان ئەو یەکانەی نوێنەرایەتی خۆرئاوا دەکەن وەک یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ لەگەڵ رووسیا، ئەو رووبەڕووبوونەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا لەسەر جۆرجیا پەرەی سەند دوایین جاریش قەیرانی ئۆکراینای لێکەوتەوە کە ویستی لە رێگەی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆوە لەگەڵ خۆرئاوا یەکبگرێت، لەو قۆناغەدا ئۆکراینا کە بەتایبەتی هەوڵەکانی چڕکردبووەوە بۆ دروستکردنی پەیوەندی سیاسیی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، رووسیای نیگەران کرد، دواتر لە خۆرهەڵاتی ئۆکراینا جەنگی دۆنباس سەریهەڵدا کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، ئەوەیش پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و رووسیای هێندەی دیکە پاشەکشە پێکردووە.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م پێشهاتانه‌دا، یه‌كه‌مین مه‌رج كه چارل میشێل به ڤلادیمیر پوتین-ی گوتووه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و رووسیا، جێبه‌جێكردنی بێمه‌رجی رێككه‌وتننامه‌ی مینسك-ه، ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به ده‌ستپێشخه‌ری رێكخراوی هه‌ماهه‌نگی و ئاسایشی ئه‌ورووپا له ٢٠١٤ له شاری مینسك پایتەختی بێلارووس دوای دانوستانی چڕ‌وپڕ واژوو كرا له‌نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه كه وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك ده‌بیندرا بۆ راگرتنی پێكدادانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه، هه‌رچه‌ند تا ئێستا ئه‌و ئاشتییه چاوه‌ڕوانكراوه به‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵام دروستبوونی بنه‌مایه‌كی یاسایی به‌رده‌وامه.
دووه‌مین داواكاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا په‌یوه‌ندیداره به پێشلێكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م مشتومڕه له‌و كاته‌دا ده‌ستی پێكرد كه له ٢٠١٨ كاتێك سیخوڕی پێشووی رووسیا، سێرگی سكریپاڵ و یولیای كچی ژه‌هراوی كران و بۆ ژه‌هراویكردنی ئه‌وان ده‌ركه‌وت مادده‌ی نیڤیچۆك به‌كار هێندراوه، هه‌روه‌ها به‌م نزیكانه رووداوێكی له‌م جۆره به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئه‌لێكسێی ناڤالنی رووی دا. به‌هۆی لێدوانی ره‌خنه‌گرانه له حكوومه‌ت، ئه‌لێكسێی ناڤالنی چه‌ندین جار ده‌ستگیر كرا و ژه‌هراویكردنیشی كێشه‌كه‌ی هێنده‌ی دیكه گه‌وره كرد و بووه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی رووسیادا بسه‌پێنێت.
لە درێژەی هەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و رووسیا، سێیەم و کۆتا داواکاری بڕۆکسل لە مۆسکۆ تایبەتە بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی رووسیا بۆسەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا.
سەرەتای ئەم مشتومڕانەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک بەهۆی لابردنی پەیکەرێکی سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەستۆنیا، چەتە ئەلیکترۆنییەکانی رووسیا هێرشیان کردە سەر کۆمپیوتەرەکانی ئەستۆنیا-ی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا.
دواتر لە ساڵی ٢٠١٥دا، بەهۆی پەلامارێکی ئەلیکترۆنی بۆسەر پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ، ژێرخانی زانستی پەرلەمانی ئەڵمانیا تووشی داڕمان بوو، دەنگۆی ئەوەش بڵاوبووەوە کە دەزگای هەواڵگری سەربازیی رووسیا لەپشتی ئەو پەلامارەوە بووە و لە ساڵی ٢٠١٨شدا، حکوومەتی بەریتانیا تۆمەتی ئەنجامدانی سیخوڕی ئەلیکترۆنی دایە پاڵ رووسیا.
- هەڵوێستی رووسیا
لە میانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و یەکێتیی ئەورووپا، مۆسکۆ لە بەرامبەر داواکارییەکانی بڕۆکسل، کۆمەڵێک داواکاری هەیە. لەم چوارچێوەیەشدا رووسیا رێگە نادات جۆرجیا و ئۆکراینا کە بەجۆرێک لە جۆرەکان بە باخچەی پشتەوەی خۆی دەزانێت، بچنە ژێر چەتری ناتۆ یان ئەورووپا. بەبێ سڵەمینەوەش ئەم هەڵوێستەی خۆی لەڕێی چەند کاردانەوەیەکی توندەوە خستوەتەڕوو، پێویستە باس لەوەش بکرێت کە بەلای رووسیا-وە چ لەڕووی پەیوەندییە مێژوویی و چ لەڕووی پەیوەندییە ئابوورییەکانی تایبەت بە وزە، ئۆکراینا هێڵی سوورە بەرامبەر بە وڵاتانی رۆژئاوا، ئەگەر لەم رەهەندەوە تەماشای پرسەکە بکرێت دەبینین، حکوومەتی مۆسکۆ دەیەوێت یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ لەو شوێنانەش دووربکەونەوە کە نزیکی رووسیا-ن.