سياسەت, جيهان

یەکێتیی ئەورووپا پڕۆژەیاسایەکی نوێی دژبە پرۆپاگەندەکانی تیرۆر پەسەند کرد

پەرلەمانی ئەورووپا، پڕۆژەیاسایەکی نوێی بۆ رێگریکردن لە پرۆپاگەندەکانی تیرۆر پەسەند کرد.

Ömer Tuğrul Çam  | 29.04.2021 - نوێکردنەوە : 05.05.2021
یەکێتیی ئەورووپا پڕۆژەیاسایەکی نوێی دژبە پرۆپاگەندەکانی تیرۆر پەسەند کرد

Brussels

بڕۆکسل - AA

پەرلەمانی ئەورووپا، پڕۆژەیاسایەکی نوێی بۆ رێگریکردن لە پرۆپاگەندەکانی تیرۆر پەسەند کرد.

بەپێی پڕۆژەیاساکە هەر بابەتێک بۆ پشتگیریکردن و پرۆپاگەندەکردن بۆ تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکرێتەوە لە ماوەی یەک کاتژمێردا دەسڕدرێتەوە یاخود رێگری لە بڵاوبوونەوەی دەکرێت.

ئەم یاسایەش لە هەموو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پەیڕەو دەکرێت.

هەر بەپیی پڕۆژەیاساکە ئەگەر هەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت بە سڕینەوە یان رێگریکردن لەو بابەتانەی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە، سزا دەدرێن، بەڵام هەندێک بابەتی تایبەت بە بواری پەروەردە، هونەر، رۆژنامەوانی و توێژینەوە رێگە بە بڵاوکردنەوەیان دەدرێت.

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە دوای پەلامارە تیرۆریستییەکانی ناو وڵاتانی ئەورووپا، بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی توندڕەوی، هاندانی توندوتیژی و دۆزینەوەی ئەندامی نوێ لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا ئەم پڕۆژەیاسایەی ئامادە کرد و لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لەسەر پڕۆژەیاساکە گەیشتنە رێککەوتن.

بەشێک لە سیاسەتمەداران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی رەخنە لەم پڕۆژەیاسایە دەگرن و پێیانوایە لەبەر ئەوەی ماوەی سانسۆرکردنی بابەتەکان کەمە، بۆیە رەنگە هەندێک بابەت بسڕدرێنەوە کە پەیوەندیشیان بە تیرۆرەوە نییە.

باس لەوەش دەکرێت کە ئەگەر بەبێ هیچ کۆنترۆڵێکی یاسایی وڵاتێک دەسەڵاتی سانسۆرکردنی بڵاوکراوەی وڵاتێکی دیکەی هەبێت ئەوا هەڕەشە لەسەر ئازادی رادەربڕین دروست دەبێت.

پڕۆژەیاساکە لە ساڵی داهاتووەوە بەتەواوی لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın