ئیستانبوڵ - AA
لە کاتێکدا ئەو کێشانەی بەهۆی گۆڕانکاری کەش وهەوای گۆی زەوییەوە سەری هەڵداوە روونتر دەبنەوە، بارگرژیی نێوان وڵاتانیش زیادی کردووە.
ئاو و سەرچاوەكانی ئاو لە پاڵ ئەوەی گرنگن بۆ ژیانی مرۆڤ، هاوکات گرنگیشین بۆ گەشە و پێشکەوتنی جێگیری ژیان. لە کاتێکدا کێشەی ئاو گەیشتووەتە ئاستێکی نیگەرانكهر، پێویستی چۆنییەتی دابینکردنی پێداویستیی ئاوی شیرین کە تا دێت زیاد دەکات وەک کێشەیەکی جیا رووبەڕوومان دەبێتەوە. ئاوی شیرین سەرچاوەیەکی تەواوکراوە کە پێویستیەکی رەهایە بۆ تەندروستیی مرۆڤ و سیستمی ژینگە، کۆتاییهێنان بە هەژاریی، گەشەپێدانی جێگیر، گەشەسەندنی ئابووریی، هاوسەنگیی سیاسیی و کۆمەڵایەتی.
لە کاتێکدا گۆڕانکاریی کەشوهەوا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و ئەوەیش کاریگەری نەرێنیی هەیە لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی، بەرفراوان بوونی رووبەری وشکەساڵی و نیمچە وشکەساڵی، هاوکات بە بیابان بوون و بە خوێ بوون زیاد دەکات. گۆڕانی کەشوهەوا گۆڕینی سووڕی ئاوی لێدەکەوێتەوە، ئەوەیش کێشەی ئاو لەو وڵاتانەدا زیاد دەکات کە کێشەی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاویان هەیە.
داتا‌کان ١٧ وڵات نیشان دەدەن کە لە جیهاندا لە ئاستێکی لە رادەبەدەر کێشەی ئاویان هەیە، ئەوانەیش بریتین لە؛ قەتەر، ئیسرائیل، لوبنان، ئێران، ئوردن، لیبیا، کوێت، سعوودیە، ئەریتێریا، ئیمارات، سان مارینۆ، بەحرێن، هیندستان، پاکستان و تورکمانستان، لەو وڵاتانەیش کە زۆرترین کێشەیان هەیە ١١یان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدان. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ٨٠ لە سەدی ئاوی خواردنەوە لەو وڵاتانەدا بۆ کشتوکاڵ، پیشەسازی و شارەوانی شارەکان بەکاردەهێندرێت.
- کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا؛ ئێران و خۆپیشاندانەکان بۆ ئاو
ئەو هەواڵانەی لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە، باس لە رەوشی پارێزگای خوزستانی ئێران دەکەن بەهۆی گەرماوە. ناوچەکە کە لە مانگی ئادارەوە تا ئێستا رووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاوی بووەتەوە، خەڵکەکەی دژ بە حکوومەت و ئیدارەی خراپی سەرچاوەکانی ئاو توڕەن و خۆپیشاندانی جددیی رێک دەخەن. ئێران کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئاوەوە رۆژانێکی سەخت بەڕێ دەکات دووچاری زۆر کێشە بووە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاو. لە بەرامبەر ئەوەدا بەرپرسانی پەیوەندیداری ئێرانی باس لەوە دەکەن کە تورکیا دادپەروەرانە ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات بەکار ناهێنێت و ئەوەیش کێشەی ئاوی لە ناوچەکەدا دروست کردووە، بەڵام هۆکاری دیکە هەیە لە پشت پەردەی بوونی کێشەی ئاو لە ئێران‌دا.
له ئێران كه به‌ده‌ست كه‌مئاوییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌م كێشه‌یه دۆخێكی به‌رده‌وامی وه‌رگرتووه. به‌ر له شۆڕشی ١٩٧٩یش خه‌ڵكی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕی له كه‌مئاوی له‌و وڵاته، هێشتاش ئه‌م كێشه‌یه له‌و وڵاته به‌رده‌وامه. هه‌رچه‌ند تا دێت ئه‌و كێشه‌یه گه‌وره‌تر ده‌بێت، كه‌چی تا ئێستا هه‌نگاوێكی وا نه‌ندراوه چاره‌سه‌ر بكرێت. له راستیدا به‌هۆی به هه‌ڵه ئیداره‌دانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له ئێران كێشه‌ی كه‌مئاوی گه‌یشتووه‌ته خاڵی بنبه‌ست. به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌مئاوی ئێران به توركیا لۆژیكی نییه.
به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئێران به‌پێی پێویست بارانی لێ نابارێت و ته‌نها له پشتێنه‌یه‌كی ته‌سكی كه‌ناراوی ده‌ریای خه‌زه‌ردا زه‌ویی به ئاوی هه‌یه. به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته یان نیمچه وشكن یان هه‌وایان وشكه. به پیشه‌سازیی كردن، زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتووان و كۆچكردن له گونده‌وه بۆ شار كێشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه.
ئێران كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست كه‌مئاوییه‌وه ده‌ناڵێنێت هه‌وڵ ده‌دات له رێگای دروستكردنی به‌نداو ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و ١٩٢ به‌نداو له‌و وڵاته هه‌ن. درووست كردنی ئه‌م ژماره زۆره‌ی به‌نداو له وڵاتێكی هه‌وا وشكدا ده‌بێته هۆی زیاتر به هه‌ڵمبوونی ئاو و به‌مه‌یش تادێ ئاو زیاتر كه‌م ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌م ٢٠ ساڵه‌ی دواییشدا باران بارین به رێژه‌ی له سه‌دا ٢٠ كه‌می كردووه. زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئاویش كه بۆ كشتوكاڵ به‌كار ده‌هاتن ئێستا بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی به‌كار ده‌هێندرێن. به‌هۆی سیاسه‌تی ئیداره‌دانی هه‌ڵه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له سه‌دا ٩٠ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ كه گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه‌م بووه‌ته‌وه.
سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كه وڵاته‌كه‌ی به ده‌ست كه‌مئاوی و كێشه‌كانی ژینگه‌وه ده‌ناڵێنێت له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئاوی دیجله و فورات، گوتبووی: "ئه‌گه‌ر دوو رووباری گه‌وره و به‌هێز ته‌نها یه‌ك وڵات به‌كاری بهێنێت، ئه‌نجامی ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئێمه‌یش". به‌ڵام له راستیدا گوته‌كانی روحانی له راستییه‌وه دوورن. چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری رێڕه‌وی رووباره‌كانی دیجله و فورات بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت گوته‌كانی رووحانی نالۆژیكین.
په‌یوه‌ندیی له نێوان ئێران و دیجله و فورات ئێجگار سنوورداره. ته‌نها یه‌ك دانه له كۆی ئه‌و چوار حه‌وزه‌ی له‌سه‌ر رووباری فوراتن په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران. رووباری دیجله دوای ئه‌وه‌ی له توركیاوه دێت له ناوچه‌ی یهكاوی عه‌ره‌ب له عێراق یه‌ك ده‌گرێت و پاشان ده‌چێته ناو كه‌نداوی به‌سراوه. دواتر ئێران ته‌نها ده‌توانێت ئاوی چه‌ند لقێكی رووباری دیجله به‌كار بهێنێت.
توركیا هاوشێوه‌ی رابردوو ئێستاش به هاریكاری ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئاو به‌كار ده‌هێنێت كه سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌بڕن و هه‌رگیز له‌و پره‌نسیپه لای نه‌داوه. له كاتی بنیاتنانی به‌نداوه‌كانی كه‌بان و كاراكایا له‌سه‌ر رووباری فورات به‌ڵێنی دوابوو له چركه‌ساتێكدا ٣٥٠ مه‌تر سێجا ئاو جێ بهێڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستی وڵاتانی هاوسێ له‌به‌رچاو گیرابوو. له بنیاتنانی به‌نداو و وێستگه‌كانی هایدرۆئه‌لیكتریك له میانی پرۆژه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو GAPدا هه‌مان سیاسه‌ت گیراوه‌ته به‌ر. له پرۆتۆكۆڵی ١٩٨٧دا له‌گه‌ڵ سووریایشدا توركیا به‌ڵێنی دا كه له چركه‌ساتێكدا ٥٠٠ مه‌تر سێجا ئاو جێ بهێڵێت و تا ئێستاش پابه‌نده به‌و به‌ڵێنه‌ی.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی پێكه‌نینه ئه‌وه‌یه ئێران له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به تایبه‌ت له هاویندا ئه‌و رێڕه‌وانه‌ی ئاو كه له ئێرانه‌وه ده‌چنه ناو خاكی عێراق یان به ته‌واوی یان به راده‌یه‌كی زۆر ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری ئێجگار نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر عێراق كه هه‌ر خۆی به ده‌ست كه‌مئاوییه‌وه ده‌ناڵێنێت. ئێران كه له به‌كارهێنانی ئاو له ژماره‌یه‌ك له لقه‌كانی رووباری دیجله ره‌خنه ده‌گرێت، ئه‌مه‌یش رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر خۆی ئاوی عێراقی هاوسێی ده‌گرێته‌وه.
- سیستمی رووباری فورات و دیجلە
رووبارەکانی دیجلە و فورات کە لە خاکی تورکیاوە هەڵدەقوڵێن و دواتر بە خاکی عێراق و سووریادا تێدەپەڕن، لە کۆتاییدا یەکدەگرن و دەڕژێنە کەنداوەی بەسڕەوە. زیاتر لە پێنج هەزار ساڵیشە سەرچاوەی ژیانی دانیشتوانی ناوچەکەن. لە دێرینترین قۆناغەکانی مێژووەوە رێڕەوی جیاواز بۆ ئەم دوو روووبارە دروست کراوە و بەدرێژایی چەندین سەده گۆڕانکاری گەورە لە رێڕەوی ئەو دوو رووبارەدا هاتووەته ئاراوە بەتایبەت لە ساڵانی ١٩٦٠ەکانەوە بەهۆی دەست پێ کردنی چەند پڕۆژەیەک لەلایەن تورکیاوە ئەم دوو رووبارە کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان تورکیا-سووریا و عێراق درووست کرد.
یەکەم رێککەوتنی نێودەوڵەتیش تایبەت بە ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات لە نێوان ئەو سێ وڵاتە رێککەوتننامەی لۆزان بوو. لە بەندی ١٠٩دا کە دواتر بۆ ئەم رێککەوتننامەیە زیاد کرا، باس لەوە کراوە کە پڕۆژەی ئاودێری هەرکام لەو سێ وڵاتە پەیوەندی بە وڵاتەکانی دیکەشەوە هەیە و هەروەها کاتێک یەکێک لەو وڵاتانە پێویستی بە بەکارهێنانی ئاوی وڵاتێکی دیکە بوو ئەوا پێویستە هەردوو وڵات بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندییەکانیان رێککەوتن ئەنجام بدەن. بەڵام هەتا ئێستا هیچ رێککەوتنێکی لەو شێوەیە واژوو نەکراوە.
هەروەها لە رێکەوتننامەی دۆستایەتی نێوان تورکیا-عێراق کە لە ساڵی ١٩٤٦دا واژوو کراوە لە بەندی یەکدا باس لەوە کراوە کە پێویستە ئەو پڕۆژە ئاودێرییانەی تورکیا لەسەر رووبارەکانی دیجلە و فورات ئەنجامیان دەدات، لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات‌دا بن هەروەها تورکیا، عێراق لە ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەکی ئاودێری ئاگادار بکاتەوە.
کاتێک تورکیا بڕیاریدا بەنداوی کەبان لەسەر رووباری فورات دروست بکات، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-سووریا-عێراق هاتە ئاراوە. لە دوای ئەم بەنداوەش، درووست کردنی بەنداوی ئەتاتورک وای کرد ناوبەناو لە نێوان گرژی لە نێوان ئەو سێ وڵاتەدا دروست ببێت. لە ساڵی ١٩٨٧دا رێککەوتننامەیەک لە نێوان سووریا و تورکیا واژوو کرا، بەپێی رێککەوتننامەکە لە هەر چرکەیەکدا پێویستە نەختینەی ئاوی رووباری فورات ٥٠٠ مەتر دووجا بێت. تا ئێستاش تورکیا پابەندە بەم رێککەوتنەوە.
- ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا-سووریا-عێراق لەسەر رووبارەکانی دیجلە و فورات
تورکیا، سووریا و عێراق لە بارەی دیاری کردنی شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ ئاوی دیجلە و فورات، ناکۆکییان هەیە. سووریا و عێراق پێیان وایە ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات سەرچاوەی ئاوی نێودەوڵەتین و پێویستە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتییانە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. لە بەرامبەردا تورکیا پێیوایە لەبەرئەوەی ئەم دوو رووبارە لە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە هەڵقوڵاون "سەرچاوەی ئاویی سنووربڕن" نەک "سەرچاوەی ئاوی نێودەوڵەتی"، ئەم دوو شێوازەی سەرچاوەی ئاو لەڕووی یاساییەوە مامەڵە کردن لەگەڵیان جیاوازە. بوونی ئەم تێڕوانینە جیاوازەش دەربارەی چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئاوی دیجلە و فورات ناکۆکی لە نێوان هەر سێ وڵاتی دراوسێدا درووست کردووە.
جێی ئاماژەیه "سەرچاوەی ئاویی نیودەوڵەتی" ئەو سەرچاوانەن کە لەژێر سەروەری دوو وڵات یان زیاتردان و مافی مامەڵە کردن بە سەرچاوە ئاوییەکە لە نێوان وڵاتەکاندا هاوبەشە.
لە کاتێکدا رووباری مەریچ سنووری نێوان تورکیا و یۆنان دیاری دەکات، رووباری ئارپاچای ھەمان ئەرکی لە نێوان تورکیا و جۆرجیادا ھەیە. "ئەو ئاوانەی کە سنوور تێدەپەڕێنن" ئەو ئاوانەن کە بە دوو یان سێ وڵات‌دا تێدەپەڕن، رووبارەکانی دیجلە و فوراتیش نموونەیەکی بەرچاوی ئەم جۆرە ئاوانەن.
لە بابەتی دابەش کردنی ئاوی دیجلە و فورات لەلایەن وڵاتەکانەوە، ئەو بڕە ئاوەی کە داوای دەکەن زۆر جیاوازی نیشان دەدات و لەسەرووی توانای رووبارەکانەوەیە. توانای ساڵانەی ئاوی رووباری فورات ٣٥،٥٨ ملیار مەتر سێجایە. سەدا ٨٨،٧ی ئەم ئاوە لە خاکی تورکیا و سەدا ١١،٣شی لە خاکی سووریا سەرچاوە ده‌گرێت. لە عێراقیشدا سەرچاوەی فورات سفرە. لە بەرامبەر ئەمەشدا، ئامانجی بەکارھێنانی تورکیا ١٨،٤١ ملیار مەتر سێجایە (سەدا ٣٥)، سووریاش ١١،٥٠ ملیار مەتر سێجا (سەدا ٢٢) و عێراقیش ٢٣ ملیار مەتر سێجایە. کۆی گشتیی ئەم بڕە دەکاتە ٥٢،٩٢ ملیار مەتر سێجا کە رووباری فورات خۆی ١٧،٣ ملیار مەتر سێجا ئاو بەرھەم دەھێنێت واتا (سەدا ٤٣) زیاتر. سەبارەت بە رووباری دیجلەش، دۆخەکە ھاوشێوەیە. سەدا ٥١،٩ی سەرچاوەی ئەم رووبارە لە تورکیا و سەدا ٤٨،٩ی لە عێراقەوەیە. سەرچاوەی دیجلە لە سووریا سفرە. لە بەرامبەر ئەمەدا تورکیا دەیەوێت ساڵانە ٦،٨٧ ملیار مەتر سێجا (سەدا ١٣)، عێراق ٤٥ ملیار مەتر سێجا (سەدا ٨٣) و سووریا ٢،٦٠ ملیار مەتر سێجا (سەدا چوار)ی ئاوەکە بەکاربھێنن. کۆی گشتیی ئەم داواکارییانە دەکاتە ٥٤،٤٧ ملیار مەتر سێجا و ئەمە ٥،٨٠ ملیار مەتر سێجا لە توانای بەرھەمھێنانی ئاوی دیجلە زیاترە کە ٤٨،٦٧ ملیار مەتر سێجایە.
ئەوە دەزانرێت، کە پێشنیازەکەی تورکیا بۆ چارەسەری کێشەکە کە بە "پلانی سێ قۆناغی" ناسرابوو، لەلایەن سووریا و عێراق رەتکرایەوە. لە نێو پێشنیازەکانی تورکیا، لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەر سێ وڵات پێک دەھێندرێت، کە لە قۆناغی یەکەمدا کاری ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕە ئاوە دەکەن کە لە ھەر سێ وڵاتەوە دەچێتە ناو رووبارەکانی فورات و دیجلە، لە قۆناغی دووەمدا، له‌و ئەو زەوییە کشتوکاڵییانە ده‌كۆڵنه‌وه کە لە رووبارەکانەوە ئاویان تێدەچێت و لە قۆناغی کۆتاییشدا ھەڵسەنگاندن بۆ سەرچاوەکانی خاک و ئاو دەکەن. ئەم پلانە سێ قۆناغییەی تورکیا کە لەسەر بنەمای وەرگرتنی بڕیاری ھاوبەش بۆ بەکارھێنانی ئاوەکە بەشێوەیەکی ژیرانە، دادپەروەرانە و گونجاو پێک دێت، سوریا و عێراق، بە بیانووی "دەستێوەردان لە مافی سەروەری و کاروباری ناوخۆیان" رووبەڕووی دەبنەوە.
- کێشە سەرەکییەکە گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوایە
بێگومان گەورەترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوای جیھانی، ئاو و سەرچاوەکانی ئاوە. راستییەک ھەیە ئەوەيە کە تووشی کێشە بوینەتەوە لە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا. ھەرچەندە، سرووشت دوای ماوەیەک خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوادا دەگونجێنێت بەڵام ئەوەی دەبينرێت کە راھاتنی مرۆڤ لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەدا ئاسان نابێت.
لەگەڵ خێرا پەرەسەندنی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریەکانی جیھانی کەشوھەوا، زۆر گرنگە ئێران کە تووشی کێشەیەکی جددیی ئاو بووەتەوە، لە بری ئەوەی بۆ بێدەنگ کردنی خەڵک و تاوانبار کردنی لایەنی دیکە، رووبەڕووى کێشەی ئاو ببێتەوە. بێگومان، لە جیاتی ئاڵۆزیی دیپلۆماتیی، ھەماھەنگی چارەسەری سەرکەوتوو و ھەمیشەیی بەرھەم دەھێنێت.
باشترین چارەسەر، بۆ ئەوەی کەمی ئاو کە لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوادا درووست بووە رێگە بۆ شەڕ خۆش نەکات، کۆبوونەوەی وڵاتانی پەیوەندیدارە بۆ دارشتنی پلانێکی گونجاو کە بەشی ھەموو لایەک لە سەرچاوە کەمەکان لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی دەکات. بەھۆی ئەوەی ئاو مافێکە لە مافەکانی مرۆڤ دەبێت چوارچێوەیەکی ئەخلاقی بۆ سیاسەتەکانی ئاو لەسەر بنەمای پره‌نسیپی دادپەروەری و یەکسانی دابنرێت. جگە لەوە، دەبێت ئەو رێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی کە دەکرێت چارەسەری دادپەروەرانە بۆ کێشەی ئاو لەخۆبگرێت و جێبەجێبکرێت.
پ.ی.د. مەتین دویار
فاکەڵتیی زانستە ئابووری و کارگێڕییەکان
زانکۆی نەڤشەھیر حاجی بەکتاش وەلی
news_share_descriptionsubscription_contact

