هه‌ولێر (AA)
تیمێكی رێكخراوی مه‌سیحی- ئێزیدیی (Christlich- Ezidische Gesellschft ئه‌ڵمانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و له‌باره‌ی ره‌وشی ئایینه‌كان گوتیان وڵاتێكی زۆرباشه.
رێكخراوه‌كه، هه‌رێمی كوردستانی به‌راوردكردووه به‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی سوریا‌و ئێران و میسر، ده‌ڵێ كوردستان شوێنێكی ئارامه بۆ شوێنكه‌وتووانی هه‌موو ئایینه‌كان.
تیمی رێكخراوه‌كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستانن و بڕیاره چه‌ند رۆژ بمێننه‌وه تا درێژه بهلێكۆڵینهوهكانیان بده‌ن.
پرۆفیسۆر لینۆس هاوسه‌ر، سه‌رۆكی تیمه‌كه بۆ(AA) گوتی "ڕه‌وشی پیكه‌وه ژیانی ئایینی له‌كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، زۆر باش و پێشكه‌وتووه، ده‌مانه‌وێ سه‌ردانی ناوچه ئێزیدیی و مه‌سیحی نشینه‌كان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌لومه‌رجی ژیانیان بین".
لینۆس گوتیشی " هه‌روه‌ها ره‌وشی ئایینی له‌م ناوچه‌یه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئێران و میسر و سوریا زۆر باشتره چونكه له كوردستان ئازادی ئایینی هه‌یه و په‌یوه‌ندیه ئایینیه‌كانیش زۆر باشن".
له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پێڕه‌وانی ئایینه جیاوازه‌كان له‌كوردستان هاوكات, سه‌رۆكی شاندی ریكخراوی (Christlich- Ezidische Gesellschft ).راشیگه‌یاند "ره‌خنه‌مان له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان نیه به‌ڵام پێمان باشه بایه‌خ به په‌یوه‌ندیه ئایینیه‌كانی نیوان هه‌ریم و ئه‌ڵمانیا بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ین ".
رێكخراوه‌كه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی و چالاكوان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و چه‌ند رۆژێك له هه‌رێم ده‌مێننه‌وه. سه‌رۆكی شانده‌كه به(ئانادۆڵو)یشی راگه‌یاند له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌یان راپۆرتێك ، له‌سه‌ر ره‌وشی ئاینی له كوردستان بۆ زانكۆی (گیسین ـ Giessen)ی ئه‌ڵمانی ئاماده ده‌كه‌ن و پاشان له راگه‌یاندنی كڵیساش بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
شایانی باسهلهسهر بانگهێشتی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مه‌سیحی و ئێزیدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان و به مه‌به‌ستی وه‌ستان له‌سه‌ر ره‌وشی پێكه‌وه ژیانی ئایینی له هه‌رێم شاندی رێكخراوه‌كه ڕۆژی 22 ئه‌م مانگه گه‌یشته هه‌ولێر.