ئه‌نقه‌ره (AA)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له لایه‌ن پسپۆڕانی هه‌ردوو زانكۆی (كارۆلینسكا و ئۆپساڵا) له وڵاتی سوید ده‌ریخستووه، رۆژانه خواردنی میوه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك، به‌ر به نه‌خۆشیی فراوانبوون و ته‌قینی ده‌ماره‌كان(ئانۆریسم) ده‌گرێ.
پسپۆڕه‌كان بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ له‌سه‌ر 80 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 46-48 ساڵان ئه‌زموونه‌كه‌یان تاقیكرده‌وه. ده‌ركه‌وت خواردنی میوه مه‌ترسیی (ئانۆریسم) كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له جگه‌ره‌كێشه‌كانیش هه‌مان ئاكامی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه. زاناكان وای بۆ ده‌چن ئه‌م ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌و رێژه دژه ئۆكسیده‌ی كه له میوه‌دا هه‌یه.