بەیروت (AA)
دوێنێ لەئاکامی دوو تەقینەوەدا لەدوو مزگەوتی شاری تەرابلوس، زیاتر لە٥٠ کەس کوژران و ٣٥٠ دیکە برینداربوون.
تەقینەوەکان کە لەڕێی دوو ئوتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدران، لەدوای تەواوبوونی نوێژی ھەینی روویاندا.
سەرۆکی حکومەتی لوبنان(نەجیب میقاتی) بۆ رێزگرتن لەبەرکەوتووانی تەقینەوەکە بڕیاریدا ئەمڕۆ شەممە پرسەی گشتی بێ لەوڵات.
بەیروت
پۆلیسی لوبنان رایگەیاند: لەھەر دوو تەقینەوەکەدا ١٣٠ کیلۆ مادەی تەقەمەنی
بەکارھێنرابوو.
لەلایەکی دیکە سەرکۆماری لوبنان (میشێل سڵێمان) سەرۆکۆنەی تەقینەوەکانی کردو بەکارێکی دڵڕەقانە وەسفیکردن. میشێل گوتی " دەبێ گەلی لوبنان ھۆشیاربن لەبەرامبەر ئەم
ھێرشانەدا، چونکە کەسانێک ھەن گەرەکیانە فیتنەیی وپشێوی لەلوبنان بێننە ئاراوە".
تورکیایش یەکێک بوو لەو وڵاتەی ھەرزوو ئیدانەی ھێرشەکانی دوێنێی کرد.