Ömer Erdem,Ahmed Satti
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
خەرتوم - AA
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەفریقا، موسا فەکی محەمەد بە مەبەستی ئەوەی "لایەنەکان بانگهێشتی ئاگربەست بکات" دەچێتە سوودان.
یەکێتیی ئەفریقا رایگەیاندووە کە "بەقووڵی نیگەرانن" بۆ دۆخی سوودان و داوای لە بەرپرسانی سوودان کردووە پارێزگاری لە ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی بکەن، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتییەکە، موسا فەکی محەمەد بەپەلە دەچێتە سوودان بۆ ئەوەی لایەنەکان بانگهێشتی ئاگربەست بکات.
بە ئاماژەدان بەوەی کە رێگەچارەی ئاشتییانە و گفتوگۆی هەمەلایەنە پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان، یەکێتیی ئەفریقا داوای لە لایەنەکان کرد کە بەتوندی هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی رەت بکەنەوە کە دۆخی سوودان ئاڵۆزتر بکات.
بەیانی رۆژی ١٥ی نیسان لە خەرتوم پایتەختی سوودان و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.
ئەو شەڕەقسەیەی ماوەی چەند مانگێکە لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەگوزەرێت، گۆڕا بۆ شەڕ و پێکدادان.