Sarmand Hameed
15 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەلینا رۆمەناوسکی جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەت و کارنامەی وەزاری کردەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ئەلینا رۆمەناوسکی کردووه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کراوه.
ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەت و کارنامەی وەزاری.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە گفتۆگۆ و دانوستانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ھەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە سەر ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات و لە بەرژەوەندی گشت ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
چاکسازییەکانی وزارەتی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، چهند تهوهرێكی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.