جيهان

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پێشوازی لە سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کرد

Hakan Çopur  | 10.11.2025 - نوێکردنەوە : 11.11.2025
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پێشوازی لە سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کرد

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دوور لە چاوی کامێراکان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کاتژمێرێک و نیوەی خایاند و تا ئێستا لە لایەن کۆشکی سپی'یەوە هیچ ڕاگەیاندراوێک بڵاو نەکراوەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سووریا و هەروەها پرسە هەرێمییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع لە کاتی کۆبوونەوەیدا لە کۆشکی سپی، بە مەبەستی هەواڵپرسی ئەو سووریایانەی کە لە بەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە، لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی و سڵاوی لێ کردن.

دیداری ترەمپ و ئەحمەد شەرع، وەک یەکەم دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرکۆمارێکی سووریا، تۆمار کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın