Mahmut Nabi
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2022
كيێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆديمير زيلينسكی پێشنیازی بەستنی لووتکەی سێقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤادیمیر پوتین بۆ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کرد.
سەرۆکی نووسینکەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئەندریە یرماک لە لێدوانێکدا سوپاسی وڵاتەکەی ئاراستەی ئەمریکا کرد بۆ ئەو هەوڵی نێوەندگیرییەی کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەرێمی دونباس دەیدات.
ئەندریە یرماک راشیگەیاند، سەرۆکی ئۆکراینا پێشنیازی بەستنی لووتکەی سێقۆڵی لەگەڵ پوتین بۆ بایدن کردووە کە دەکرێت بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت.
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە لایەنی ئەمریکا بە بایەخەوە پێشوازییان لەو پێشنیازە کردووە و راشیگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی رووسیا دەکەن.
جێی ئاماژەیە، نزیکەی حەوت ساڵە پەیوەندییەکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ ئاڵۆزیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەهۆی لکاندنی نایاسایی رووسیا بۆ دوورگەی کریمیا و پشتگیریکردنی بۆ جوداخوازان لە دونباس دێت.
ناو بەناو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئۆکراینا و جوداخوازەکان کە لەلایەن رووسیاوە لە دونباس پشتگیریی دەکرێن و لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە سەربەخۆیی خۆیان راگەیاندووە، رووەدەدات.