Muhammet Ali Kemal
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
ئەسینا - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: ''ئەو کارانەی پێکەوە ئەنجامی دەدەین و ئەو دەرفەتانەی لەبەردەمماندایە، لە کێشەکانمان زیاترن. لەبەر ئەوەش چڕکردنەوەی زیاتری تواناکانمان لەسەر دەرفەتەکان و دابینکردنی کات بۆ کێشەکان و چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش، دادپەروەریی و دیالۆگ، هەموو کاتێک رێگەی تێدەچێت و پێویستە ئەو ئیرادەیەمان هەبێت''.
بیالی یڵدرم لە یەکەم وێستەگی گەشتەکەیدا بۆ یۆنان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، ئەلێکسیس چیپراس کۆبوویەوە.
یڵدرم رایگەیاند: ''ئێمە دراوسێین و لەهەمان جوگرافیاداین. ئەمە واتە هەمان چارەنووسمان هەیە. بەدڵنیاییەوە جار جار کێشە درووست دەبێت، دەکرێت لەرێگەی دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەربکەین''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی لەوەشکرد لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا یۆنان بەرەوڕووی ژمارەیەک نەهامەتی بووەتەوە و ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە باشووری تورکیا، لە هەریەک لە سووریا و عێراق شەڕی ناوخۆ بەردەوامە، گوتیشی: ''لەبەر ئەوە ئاستەنگمان لەبەردەمدایە و باوەڕم وایە ئەو نەهامەتیی و ئاستەنگانە لەرێگەی نیازپاکیی و هاوکارییکردنی یەکتریییەوە دەتوانین چارەسەر بکەین. ئەو کارانەی پێکەوە ئەنجامی دەدەین و ئەو دەرفەتانەی لەبەردەمماندایە، لە کێشەکانمان زیاترن. لەبەر ئەوەش چڕکردنەوەی زیاتری تواناکانمان لەسەر دەرفەتەکان و دابینکردنی کات بۆ کێشەکان و چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش، دادپەروەریی و دیالۆگ، هەموو کاتێک رێگەی تێدەچێت و پێویستە ئەو ئیرادەیەمان هەبێت''.