İbrahim Khazen
04 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2025
قاھیرە ــ AA
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع بەسەردانێک گەیشتە میسر کە لە میانیدا بەشداری لە لووتکەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی دەکات کە لەبارەی پێشھاتەکانی دۆزی فەڵەستین لە قاھیرە بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە کە ئەحمەد شەرع بەسەردانێک گەیشتووەتە میسر.
باسی لەوەش کردووە کە سەرکۆماری سووریا لە سەردانەکەی بۆ میسر، بەشداری لە لووتکەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی دەکات کە لەبارەی پێشھاتەکانی دۆزی فەڵەستین لە قاھیرە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر داوای میسر، لووتکەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی فەڵەستین لە قاھیرە ئەنجام دەدرێت.