Kaan Bozdoğan
05 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2022
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، بە فڕۆکەی تایبەتی "TUR" بەرەو شاری سوچی لە رووسیا بەڕێکەوت.
ئەردۆغان لە میوانخانەی فرۆکەخانەی ئەتاتورک لەلایەن جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای، پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا، سەرۆکی رێکخستنەکانی ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ، عوسمان نوری کەباکتەپە و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی تورکیا بەڕێکرا.
سەرکۆماری تورکیا دوای سڵاوکردنی لە پاسەوانانی شەرەف، لهگهڵ شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە وهزیری دهرهوه، مهولود چاوشئۆغڵو، وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار وهزیری وزه و سەرچاوە سرووشتیهکان، فاتیح دۆنمهز و وهزیری گەنجینە و دارایی، نورهددین نهباتی و وهزیری بازرگانی، مههمەت مووش، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکان، واحید کریشجی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن، سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیسماعیل دەمیر و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى نیشتمانیى تورکیا (میت)، هاکان فیدان چوونە ناوە فرۆکهکهوە.
زانراوە کە سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی ئەو دیدارەی کە لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی لە چوارچێوەی بەرنامەی یەک رۆژەدا ئەنجامی دەدات، بیروڕا لەبارەی پرسە جیهانی و ناوچەییەکانی ئێستا و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا ئاڵوگۆڕ دەکات.