Aykut Karadağ
05 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2022
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سێ کەشی کە گەنمەشامی بار کردووە و ئاڵای وڵاتانی پاناما، ماڵتا و تورکیایان هەڵکردووە، لە ئۆکرایناوە بەڕێکەوتن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەو کەشتییەی کە ئاڵای پانامای پێوەیە و ٣٣ هەزار تۆن گەنمەشامی لە ئۆکرایناوە دەگوازێتەوە بۆ ئیرلەندا، بەندەری ئۆدیسای ئۆکراینای جێهێشتووە.
کەشتی دووەمیش کە ئاڵای وڵاتی ماڵتای پێوەیە، ١٣ هەزار تۆن گەنمەشامی هەڵگرتووە و لە بەندەری چەرنۆمۆرسکەوە بەرەو بەڕیتانیا بەڕێکەوتووە.
بەهەمان شێوە کەشتییەکی دیکەش کە ئاڵای تورکیای هەڵکردوو و ١٢ هەزار تۆن گەنمەشامی بارکردووە، لە هەمان بەندەرەوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە. سەرجەم کەشتییەکانیش لەلایەن ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ئیستانبوڵ، چاودێری دەکرێن.
لە لایەکی دیکەشەوە کەشتییەکی دیکەی تورکیا بۆ هێنانی دانەوێڵە لە ئیستانبوڵەوە بەرەو بەندەری چەرنۆمۆرسک بەڕێدەکەوێت و ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش دەستی بە چاودێریکردنی جووڵەی ئەو کەشتییەش کردووە.