Rewa Mahmood Hasan
03 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2019
لەندەن - AA
سەردانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ بەریتانیا بە سووکایەتی بە سەرۆکی شارەوانی لەندەن سادق خان دەستیپێکرد.
دۆناڵد ترەمپ راستەوخۆ دوای نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ستانستد، لە تویتەر سادق خانی کردە ئامانج کە دژی سەردانەکەی ناوبراوبووە.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت، ''بەپێی ئەوانەی باسی دەکەن سەرۆکی شارەوانی زۆر بەخراپی کار دەکات، بە شێوەیەکی زۆر بێ ئەدەبانە و گەمژانە دژی سەردانی سەرۆکی ئەمریکایە کە هاوپەیمانێکی گرنگی بەریتانیایە".
سەرۆکی ئەمریکا، سادق خانی موسڵمانی بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، بیل دە بلاسیۆ چواندووە، تەنها جیاوازیەکەیان ئەوەیە کە سەرۆکی شارەوانی لەندەن باڵای نیوەی ئەو دەبێت.
لەمڕۆ و سبەینێدا خۆپیشاندان دژی ترەمپ ئەنجام دەدرێت کە خان مۆڵەتی پێداون و لەو چوارچێوەیەدا باڵۆنێک لە شێوەی ''ترەمپی ساوا''دا بەکاردەهێنرێت.
سادق خان دژبە راخستنی فەڕشی سووربووە بۆ ترەمپ و دوێنێ سەرۆکی ئەمریکای بە دیکتاتۆرەکانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ی ئەورووپا چوواندبوو.