"سی ئای ئه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی شازاده بن سه‌لمان فه‌رمانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی داوه"
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست - " ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان فه‌رمانی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی داوه".
New York
واشنتۆن – AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گوایه ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان فه‌رمانی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی داوه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به پشتبه‌ستن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رایگه‌یاند: "سی ئای ئه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی شازاده بن سه‌لمان فه‌رمانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی داوه".
به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌مه تا ئێستا روونترین به‌ڵگه‌یه تاكو ئه‌مڕۆ كه ده‌ری بخات كوشتنی خاشقچی په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه هه‌یه و به‌مه‌ش ئیداره‌ی تره‌مپ دووچاری گرفت ده‌بێته‌وه له هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بن سه‌لمان.
- "برای شازاده‌ی جێنشینی سعوودیە، به خاشقجی گوتووه ده‌توانێت به‌ڵگه‌كانی له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ وه‌ربگرێت"
سی ئای ئه‌ی بۆ گه‌یشتنه ئه‌م ئه‌نجامه له زۆر سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگیریشی كۆڵیوه‌ته‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی برای شازاده‌ی جێ‌نشین خالید بن سه‌لمان كه باڵیۆزی سعوودیه‌یه له واشنتۆن له‌گه‌ڵ خاشقچی.
به‌پێی ده‌نگۆكان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا گوێی لێ گرتۆته‌وه خالید بن سه‌لمان به خاشقچی گوتووه بچێته كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ و به‌ڵگه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه و ئه‌مه جێی باوه‌ڕه.
به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه نازانن خالید په‌یوه‌ندی به‌و تاوانه‌وه هه‌یه یان نا، به‌ڵام تیشكیشیان خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه به فه‌رمانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌نجام دراوه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له واشنتۆن فاتیمه بایه‌شه‌ن رایگه‌یاند كه خالید هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ خاشقچی ئه‌نجام نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێت بچێته كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سی ئای ئه‌ی له ئه‌نجامه‌كاندا "به‌هه‌ڵه‌دا چووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سی ئای ئه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا پێگه‌ی شازاده‌ی جێنشینی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و به‌رپرسانی ئه‌مریكی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه: "بێئه‌وه‌ی بن سه‌لمان هه‌ست به پێگه‌كه‌ی بكات یان پێگه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌مه نه‌كات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا ئه‌م تاوانه ئه‌نجام بدات".
شرۆڤه‌كارانی سی ئای ئه‌ی پێیان وایه وێڕای ئه‌و ئابڕووچوونه‌ش محه‌مه‌د بن سه‌لمان ترسی له‌وه نییه پێگه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات.
له‌ده‌قی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا هاتووه، "به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌نێو تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقچیدایه، به‌نهێنی نیشانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ درابوو، به‌ڵام تره‌مپ هێشتا گومانی هه‌بوو كه محه‌مه‌د فه‌رمانی كوشتنی خاشقچیی دابێت".
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی نزیكی محه‌مه‌د بن سه‌لمان و جه‌یرد كوشنه‌ری زاوای تره‌مپ كردووه.
له‌ده‌قی هه‌واڵه‌وكه‌دا هاتووه، "به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌نێو تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقچیدایه، به‌نهێنی نیشانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ درابوو، به‌ڵام تره‌مپ هێشتا گومانی هه‌بوو كه محه‌مه‌د فه‌رمانی كوشتنی خاشقچیی دابێت."
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مریكا زانیاریی هه‌واڵگریی هه‌بووه كه خاشقچی له‌مه‌ترسیدایه، به‌ڵام دوای 2ی ئۆكتۆبه‌ر به‌و زانیارییانه گه‌یشتوون كه خاشقچی بێسه‌روشوێن بوو.
له‌ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، "دوو به‌رپرسی هه‌واڵگری، ئاماژه‌یان به‌وه داوه، به‌رپرسانی هه‌واڵگری هه‌لی ئه‌وه‌یان له‌ده‌ستداوه به‌رله رووداوه‌كه خاشقچی ئاگاداربكه‌نه‌وه".
- "تره‌مپ ویستوویه‌تی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه"
واشنتۆن پۆست‌دا لە ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "تره‌مپ به به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپیی گوتووه، ده‌بێت بن سه‌لمان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌و هاوكاربووه له كۆنترۆڵكردنی ئێران‌دا. تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه نایه‌وێت به‌هۆی مشتومڕه‌كانی كوشتنی خاشقچییه‌وه رێگری له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سعوودیه بکرێت".
هه‌واڵه‌كه باسی له فه‌رمانی كوشتنی خاشقچی كردووه له‌لایه‌ن بن سه‌لمانه‌وه و له‌باره‌ی بۆچوونی بن سه‌لمان له‌سه‌ر خاشقچی نووسیویه‌تی، "ئیسلامییه‌كی مه‌ترسیداری نزیك له ئیخوان موسلیمینه و ئه‌م بۆچوونه‌ی به جه‌یرد كوشنه‌ر و جۆن بۆڵتن راگه‌یاندووه".