جيهان

سووریا پێشوازی لە بڕیاری کەنەدا بۆ هەڵگرتنی سزاکان کرد

Ömer Koparan  | 20.02.2026 - نوێکردنەوە : 20.02.2026
سووریا پێشوازی لە بڕیاری کەنەدا بۆ هەڵگرتنی سزاکان کرد

Damascus

دیمه‌شق - AA

وەزارەتی دەرەوەی سووریا، پێشوازی لە بڕیاری حکوومەتی کەنەدا كرد بۆ کۆتاییهێنان بە سزاكانی سەر وڵاته‌كه‌ی.

لەو باره‌یه‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە كرد بڕیاره‌كه‌ی کەنەدا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاکان، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ و هاریکاری لەسەر بنەمای ڕێز گرتن له‌ یەکتری.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سوپاسی حکوومەت و گەلی کەنەدا کراوە بۆ هەڵوێستە پشتگیرییەکانیان بۆ گەلی سووریا و، ئاماژە بەوە کراوە کە هه‌ڵگرتنی سزاکان دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەڕەخسێنێت بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

هه‌روه‌ها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو ئەم بڕیارە هاوكار ده‌بێت لە هەوڵەکانی بوژانەوە و دووبارە بنیاتنانەوەدا، پشتگیری لە باشترکردنی بارودۆخی ژیانی گەلی سووریا دەکات و کاریگەری ئەرێنیش لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسه‌ر پابەندبوون بە ڕێڕەوی کارکردنی نیشتمانیی بەرپرسانە و بەردەوامبوون لە هاریکاریی بنیاتنەر لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کراوەتەوە و، باس له‌وه‌ كراوه‌ ئەم پرۆسەیە پێگەی هه‌رێمیی و نێودەوڵەتیی وڵاتەکە بەهێز دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın