Eşref Musa,Levent Tok,Burak Karacaoğlu,Mohammed Baqi Hussein
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
ئیدلب - AA
هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوده‌سته‌كانی كه له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ستراتیجیی ئه‌بو زوهر له ئیدلب له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گرووپی چه‌كدار هه‌یئه‌ت ته‌حریر ئەشام له پێكداداندان، به‌رده‌وامن له كشانه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ئیدلب، رژێمی ئه‌سه‌د و ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانیی چڕ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ن.
هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوده‌سته‌كانی كه له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ستراتیجیی ئه‌بو زوهر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گرووپی چه‌كداری هه‌یئه‌ت ته‌حریر ئەشام له پێكداداندان له سایلۆكانی حونه‌ین، ته‌ل مهراك، حه‌مدانییه، گونده‌كانی رابیعه و ته‌ڵه‌ب دوبشی كشانه‌وه.
به‌م جۆره رژێم و هاوده‌سته‌كانی كه یەک كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌كه نزیكبووبوونهوه له ئێستادا شه‌ش بۆ حه‌وت كیلۆمه‌تر كشاونه‌ته‌وه.
شاری ئیدلب كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری توركیا، چوار و پێنجیی ئایاری 2017 له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانادا وه‌ك ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێكدادان راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام پێشێلكارییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و جار جاره هێزه‌كانی رووسیا له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.