Mohamad Misto,Selen Temizer
28 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
ده‌رعا/ ئه‌نقه‌ره - AA
لە هێرشێكی ئاسمانیی رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر پارێزگاری ده‌رعا باشووری سووریا، لانیكه‌م 20 مەدەنی کوژران.
به‌پێی زانیاریه‌ك كه ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌رعا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر ناحیه‌ی میسرهفه سەر بە پارێزگای ده‌رعا لانیكه‌م 20 مەدەنی کوژراون.
پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یتره باشووری رۆژئاوای سووریا، یه‌كێكه له چوار ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی كه وڵاتانی گهرهنتیكاری قۆناغی ئاستانا توركیا، رووسیا و ئێران له مانگی مایسی 2017 دروستیان كردووه.
رووسیا، ئه‌مریكا و ئوردن دوو مانگ پێش ئێستا ده‌رعا و قونه‌یتره‌یان خسته چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی تایبه‌ت. ئه‌مریكاش هاوكاریه‌كانی بۆ ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌كه بڕی كه پێشتر پشتیوانی ده‌كردن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.